03/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یەکێتی زانایان ئیدانەی كادیرەكەی پارتی دەكات و داوای لێپرسینه‌وه‌ی توند دەکات
دوای ئەوەی كادیر‌و راگەیاندنكارێكی پارتی لەشاری كەركوكله تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکی کردبو، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیەنێت: سووکایەتیکردن بە دین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر کوردستان .
لە بەیاننامەیەكدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە کە کۆپییەکی دەستی بزاڤ کەوتووە رایگەیاندووە: دوای ئەوەی کەسێك پۆستێکی بڵاوکردەوەو تێیدا دەری بریبوو، کە "من بارزانم لە ڤاتیکان و مەککە و قودس، لا پیرۆزترە. بارزانیم، لە عیسا و موحەمەد و مووسا پێ مەزنترە".. چاوەڕوان بووین وەك بەخۆداچوونەوەیەك پۆستەکەی بسڕێتەوە یان روونکردنەوەیەکی شایستە بدات، بەڵام بەداخەوە روونکردنەوەکەی لە خوودی کارەکەی ناشیاوتر بوو.
لە بەیاننامەیەكدا ئه‌وه‌ش هاتووه" بۆیه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م سووكایه‌تییه، ده‌خوازین لێپێچینه‌وه‌ی تووند له‌م كاره‌دا بكرێت بهیاتبهتی دوای به‌دواداچون بۆمان ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه كه‌سێكی ئاسایی نییه‌و ئه‌م كاره‌ش هیچ كاتێك خزمه‌ت به وڵاته‌كه‌مان ناكات، به پێچه‌وانه‌وه له قۆناغی ئێستادا زیانی گه‌وره‌ی بۆ كورد‌و كوردستان هه‌یه".
شایەنی باسە" کاوێزی مه‌لا په‌روێز" که کادرێکی پارتیه و هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی بابه‌گوڕگوڕی پارتیه له پاش پۆسته‌که‌ی له فه‌یسبوک، رونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت '' من داوایى لێبووردن لەو کەسە سادانە دەکەم کە نیگەران بوون، مەبەستى من نەک سووکایەتى و بێرێزى کردن بە هیچ ئاینێک و کەسایەتیەک نەبووە، بەڵکو بەو ماناییە ووتومە کە ئەوانیش پیرۆز و مەزنن بەڵام لاى من ئەوان پیرۆزترن''.