04/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی كەنەدا گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێرەوە رۆبێرت نیكۆڵسۆن، وەزیری دەرەوەی كەنەدا گەیشتە هەرێم و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
ئامانج لەسەردانەكەی وەزیری دەرەوەی كەنەدا گفتوگۆكردنە لەبارەی شەڕی داعشو ئەو هاوكارییانەی كەنەدا پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كردوە، هەروەها بەسەركردنەوەی مەشقو راهێنانەكانی پێشمەرگەوە كە لەلایەن تیمیكی كەنەدییەوە ئەنجام دەدرێت.