04/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێمی کوردستان داوا لە ئێران دەکات بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان
هه‌رێمى كوردستان داوا له‌ئێران ده‌كات هاوكاریى بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پێشمه‌رگه بریندارانه‌ى كه له‌شه‌ڕى دژبه داعش برینداربون.
لەو بارەیەوە وهفدێكى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانى 70 و 80، سه‌ردانى كونسولخانه‌ى ئێرانیان كردوه له‌شارى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌باره‌ى "دواین ره‌وشى شهڕهكانو سه‌ركه‌وتنه‌كانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى شه‌ڕ دژ به داعش".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى پێشمه‌رگه برینداره‌كان له‌وڵاتى ئێران، داواى له سه‌ركونسولى گشتى وڵاتى ئێران كرد كه هاوكاریان بكه‌ن بۆ چونى وهفدێكى باڵاى پزیشكى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ وڵاتى ئێران، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ به‌هاوكارى پزیشكانى ئه‌و وڵاته ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ پێشوازى له‌و پێشمه‌رگه بریندارانه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان".
له‌به‌رامبه‌ردا، مورته‌زا عه‌بادى سه‌ركونسولى گشتى ئێران له‌هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى پیشانداوه بۆ ئه‌و داواكاریه‌و پێشمه‌رگه برینداره‌كانیش له‌خۆده‌گرێت به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنیان.