وەزیری بەرگری عێراق: موسڵ به‌بێ دەستێوەردانی بیانی ئازاد ده‌کرێت
04/03/2015 نوسەر: bzavpress

وەزیری بەرگری عێراق: موسڵ به‌بێ دەستێوەردانی بیانی ئازاد ده‌کرێت

ئامادەكارییەكان بۆ هێرشكردنە سەر موسڵ نزیك بووەتەوەو وەزارەتی بەرگری عێراقیش رایدەگەیەنێت كە دەستپێكردنی هێرشەكان نزیك بووەتەوە.

"خالێد عوبیدی" ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ کۆبونەوەی  له‌گه‌ل "عیسمه‌ت ییلماز" وه‌زیری به‌رگریی تورکیایی که‌سه‌ردانی عێراقی کردووه‌، وتیشی: عێراق له‌هیچ هێزێکی بیانی له‌ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دا سود وه‌رناگرێت وهه‌موو جۆرە به‌شداریەکی بیان له‌ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ وناوچه‌کانی دیکه‌ی ڕه‌تکردۆته‌وه‌.

وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوەشكردوە كە دەستپێكردنی هێرشەكان بۆ سەر موسڵ ئەوەندەی نەماوەو لە كورترین ماوە دەست پێ دەكات، رونیشیدەكاتەوە هێرشی فڕۆكە جەنگییەكان رۆژانە بۆ سەر ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ بەردەوامە‌و تەنیا هێرشی زەمینی ماوە دەست پێ بكات.