تاوەكو دەستور هەموار نەكرێتەوە پەكەكە چەك دانانێت
05/03/2015 نوسەر: bzavpress

تاوەكو دەستور هەموار نەكرێتەوە پەكەكە چەك دانانێت

محەمەد ئەمین پێنچوێنی، ئەندامی وەفدی كورد بۆ دانوستانی حكومەتی توركیا و پارتی كرێكانی كوردستان رایگەیاند، پەكەكە داواكارییەكانی خۆی لە 10 خاڵدا داوەتە حكومەتی توركیا، بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلانیش لە نامەیەكدا داوایكردوە پەكەكە كۆنگرە ببەستێت و لە كۆنگرەكەدا تاوتوێی ئەوە بكەن، چەك دابنێن یاخود چەك دانەنێن.

پێنچوێنی، ئاماژەی بەوەشکردووە کەوا ئەگەر ئەو 10 خاڵە جێ‌ بەجێ‌ بكرێت پەكەكە پێویستی بە چەك نابێت و مەسەلەی كورد لە قۆناغێكەوە دەچێتە قۆناغێكی تر و كورد داوای ئۆتۆنۆمییەك یان فیدراڵییەك یان وەك خۆیان دەڵێن خۆسەری دیموكراتی دەكەن.

ئەو ئەندامەی وەفدی كورد بۆ دانوستانی حكومەتی توركیا و پارتی كرێكانی كوردستان پێشیوایە، تاوەكو دەستور هەموار نەكرێتەوە، لە دەستوردا بوون وجودی كورد نەسەلمێندرێت، پەكەكە چەك دانانێت.