05/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئـایا مرۆڤ لـه مه‌یمونه‌وه هـاتوه.؟
ئه‌م باسه باسێکی ڵێلو شێواوه زۆرێک له‌مسوڵمانان تا ئێستاش زانیارێکی ساده‌یان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه به‌شێکیشیان هه‌ر وائه‌زانن به‌ڵێ مه‌یمون باوه گه‌وره‌ی مرۆڤه‌و سه‌رچاوی دروستبونی مرۆڤ له‌مه‌یمونه‌وه‌یه که‌من ناهه‌قیان
ناگرم چونکه به‌داخه‌وه ئه‌م بیردۆزه کراوه به‌زانست به‌ده‌رسیش به مناڵی مسوڵمان ئه‌گوترێته‌وه .
جا ئه‌وه‌یمن لێره ئه‌مه‌وێت باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه ئایا به‌ڕاستی باوه‌گه‌وره‌ی ئێمه مه‌یمونه ئایا به‌ڕاستی شتێک به‌ناوی (ئاده‌مو حه‌وا) بونی نیه ئایا ئێمه وه‌ک مسوڵمان باور به‌کامیان بکه‌ین کامه ڕاسـته‌و کـامه‌یان هه‌ڵبه‌ستراوه بونی نیه جا لـێره پێویسته له‌سه‌ر ئێمه به‌شێوه‌ی مه‌نتقیو زانستیانه ئه‌م باسه بورژێنینو پۆلینی بکه‌ین به‌شێوه‌ی زانستیانه‌و پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه‌ی متمانه‌پێکراو سه‌لمێنراو ڕاسـتیه‌کان ده‌ربخه‌ینو بـیخه‌ینه به‌رده‌ستی خوێنه‌ری مسوڵمان تا به‌ته‌واوی ڕاستی بۆ ئاشکراببێت بۆی یه‌ک لایببێته وه چه‌واشه‌کاریو درۆ‌و ناڕاستیه‌کان فرێبداته زبڵدانه‌وه.
سه‌ره‌تا باباسێکی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن بکه‌ین که به‌عه‌ره‌بیه‌که‌ی (نڤریە التگور) به‌ئینگلیزیه‌که‌شی (Evolution) ئه‌م بیردۆزه (theory) ئه‌ڵێت گشت زینده‌وه‌ران به ڕووه‌کو ئاژه‌ڵانه‌وه له‌تاکه زینده‌وه‌رێکه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه رۆژ به‌رۆژ گۆرانیان به‌سه‌ر هاتوه تاگه‌یشتۆته سه‌ر شێوه‌ی ئه‌مرۆیان
وه ڕوه‌کو گینداران له‌پێناوی مانه‌وه له‌ژیان له‌شه‌رێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌دان له‌م ململانێیه ئه‌وانه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌کتری هه‌ڵده‌که‌ن له‌ژیان ده‌مێننه‌وه ئه‌وانیتریش وه‌چه‌یان ده‌برێته‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌مێنه‌وه نه‌وه ده‌خه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ کاتدا گۆرانیان به‌سه‌ر دادێت‌و وه ئه‌م گۆرانه‌ش بۆ نه‌وه‌ی نوێ ده‌گوازرێته‌وه .
لاینگرانی بیردۆزه‌که وای لێکده‌ده‌نه‌وه که زینده‌وه‌رانی ئێستا له‌ڕه‌چه‌له‌کی واهاتون که‌که‌م گه‌شه‌کردوبونه ئه‌مانیش پێشتر له ئه‌نجامی گه‌شه‌کردنی تاکه خانه‌یه‌که‌وه هاتونه‌ته بون ئه‌مه‌و چه‌ند پێناسیتر که نه‌مویست باسی بکه‌م له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌که.
مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی (بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن)
بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن بۆیه‌که‌م جار له ئـه‌وڕوپا سه‌ری هه‌ڵدا له‌سه‌دی نۆزده‌هه‌می زاینی سه‌ری هه‌ڵدا که ئـه‌وڕوپا له‌م سه‌رده‌مه‌یا به‌ده‌ست ته‌وژمـێکی ماده‌گه‌ری (ماتریالیستی) ده‌یناڵاند که چینی عـه‌لمانیه‌تو ماده‌گه‌ریه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌هێزی هه‌بو به‌سه‌ر چینی (که‌نێسه‌و تیوکراپی) ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌و پاپاکان روی له‌لاوازیێکی زۆرکردبو به‌سود وه‌رگرتن له‌خاڵه لاوازه‌کانی ئاینی مه‌سیحی که چۆکیان به ئاینی مه‌سیحی دانابو ماتریالیزم شوێنی ئاینی گرتبوه له ئه‌وروپا ماده شوێنی خوای گرته‌وه ئه‌مه‌ش هه‌موی له‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌مو زوڵم‌و ستمه‌ی چینی که‌نیسه به‌سه‌ر خه‌ڵکا ئه‌یانکردو خۆیان کردبو به‌نوێنه‌ری خوا‌و به‌سه‌ر خه‌ڵکاو دژی زانست‌و زانیاریبونو هه‌رشتێک دژی ئینجیل بوایه قوبولیان نه‌ئه‌کرد تاوای لێهات ئه‌وروپا به‌ده‌ست گه‌وره‌ترین کێشه‌ی دواکه‌وتوی جه‌هاله‌ت ئه‌یناڵاند چه‌ندین زانایان له‌ناوبردو زیاندانیان ئه‌کردن
کاتێک (گالیلۆ) زانای ئیتالی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وتی زه‌وی به‌ده‌وری خۆی ئه‌خولێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌مه زیندانیان کرد‌و فڕیان دایه زیندان تا دوای په‌شیمانیان کرده‌وه چوه به‌رده‌م قه‌شه‌و دوای لێبوردنی لێکردو گوتی من هه‌ڵه‌بوم ئه‌وکات ئازادیان کرد
له‌ئه‌نجامدا وای لێهات خه‌ڵک چیتر ئه‌مه‌ی قبول نه‌کرد که چه‌ندین سه‌ده بو زوڵمیان ئه‌کرد سته‌میان ئه‌کرد هه‌ر بۆیه شۆره‌شه‌کی (1789) فره‌نسای لێکه‌وته‌وه دوای گشت ئه‌ورپای گرتوه
خه‌ڵک ئه‌مه‌نده تینوی زانستبون له‌به‌ر ئه‌وه‌ش مه‌سیحیه‌ت به‌ڕاده‌یه‌ک دژی زانست‌و پێشکه‌وتنبو که هه‌ر به‌ڕوخانی که‌نیسه‌و ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه‌کان هه‌مو شتێکی مه‌سیحیه‌تیان ڕه‌تکرده‌وه تاوای لێهات بروایان به (ئاده‌مو حه‌واش سه‌لامی خوایان لێ‌بیت ) نه‌ما که گشت ئاینه ئاسمانی‌و هه‌ندێک له‌ئاینه‌کانیتریش بروایان پێی هه‌یه جا بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێننو شتێکی وابکه‌ن که خه‌ڵک ئه‌م باوڕه‌یان لانه‌مێنێت هه‌ڵسان به‌دروستکردنو دۆزینه‌وه‌ی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن که جێگای تیۆری (ئاده‌مو حه‌وا) بگرێته‌وه (ئاده‌مو حه‌وش) بکه‌نه چیرۆکێکی خه‌یاڵیو بێماناو کۆنه په‌رستی تاوای لێهات ئه‌گه‌ر که‌سێک باسی (ئاده‌مو حه‌وای) کردبا به دواکه‌وتو کۆنه‌په‌رستیان دائه‌ناو گاڵته‌یان پێئه‌کرد که‌نیسه‌ش له‌به‌ر لاوازی‌و ئه‌م باره خرابه‌ی که‌به‌سری هاتبو نه‌یتوانی به‌رگری له بیروباوره‌که‌ی بکات‌و تا له‌ئه‌نجام که‌نیسه شکستی هێنا هیچ جۆره به‌رگرێکی پێنه‌کراو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌وژمه داریونزمه‌و ماده‌گه‌رایه گشت کون‌و کوژبنه‌کانی ئه‌وروپای گرتبوه خه‌ڵکیش پێشوازێکی گه‌رمیان لێئه‌کرد باورێکی پته‌ویان پێی هه‌بو.
(دانـه‌ری بیردۆزی په‌ره‌سـه‌ندن):
یه‌که‌م که‌سێک کـه‌ئه‌م بیـردۆزه‌ی دانا کـه‌سێکبو به‌ناوی (چارلس داریون charles darwin) زاناێکی ئینگلیزبو به‌ڕه‌گه‌ز جوله‌که که له‌ساڵی 1908 له‌دایکبوه له‌ساڵی 1882 کۆچی دوای کرده‌وه باوک‌و پاپیری پزیشکبون هه‌ربۆیه ئه‌ویش ده‌ستی کرد به‌خوێندنی پزیشکی به‌ڵام دوای وازی لێهێناو چوه سه‌ر خوێندنی (خواناسی) خوێندنی ئاینی به‌مه‌ش دڵی دانه‌که‌وتو وازی هێناو که‌وته توێژینه‌وه له بواری زانسته سروشتیه‌کان گه‌شتێکی توێژینه‌وه‌ی کرد بۆماوه‌ی 5 ساڵ له ئه‌مریکای باشور‌و دورگه‌کانی زه‌ریای هێمن ئوسترالیای ئه‌نجام دا له‌م شوێنانه ئێسکه په‌یکه‌ره‌کانی کۆئه‌کرده‌وه
پاشان دوای 20 ساڵ گه‌ڕانو هه‌وڵدان گشت به‌رهه‌مه‌کانی له‌کتێبه‌که‌ی کۆکرده‌وه به‌ناوی (THE ORIGIN OF SPECIES) (بنچینه‌ی جۆره‌کان)
دوای له‌ساڵی 1859 بڵاوکرده‌وه له‌وکاته‌ی داریون کتێبه‌که‌ی بڵاوکرده‌وه تینێکی به‌هێزی ماده‌گه‌ری ئه‌روپای گرتبوه که‌هه‌ندێک له‌بێباوران ده‌یانوت "ئیدی خوا مرد" وایان لێکداوه که ئه‌م بیڕوباوره جێگای ئاین ئه‌گرێته‌وه بۆیه سه‌ده‌ی 19 به‌وسه‌ده‌ی نکۆلیکرد له ئاین‌و بونی خوا‌و دێت ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش گونجاو بو بۆ کتێبه‌که‌ی داریون که‌یه‌که‌م چاپی هه‌ر یه‌که‌م رۆژ له‌بازار نه‌ما به‌م جۆره‌ش بێباوران سه‌رکه‌وتنێ
کی تریان بده‌ست هێنا.
ڕه‌تـکردنه‌وه‌ی بـیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن.!
سـه‌ره‌تا خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت (یأیها الناس إنا خلقناکوم من ژکروأنپی وجحلناکم شعوبا وقبائل لیتعارفوا إن ێ‌کرمکم عند الله أتقکم إن الله علیم خبیر) ئایه‌تی 13 له سوره‌تی الحجرات (واته ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان له نێر‌و مێیه‌ک دروستکردوه (که دایکه حه‌واو باوکه ئاده‌مه) کردومان به‌چه‌ندین تیره‌و هۆزی جیاواز تایه‌کتر بناسن‌و په‌یوه‌ندیتان خۆشبێت له‌گه‌ڵ یه‌کتر بێگومان به‌ڕیزترتان لای خوای ئه‌و که‌سانه‌تانن که زۆرتر له‌خوا ئه‌ترسێنو فه‌رمان به‌رداری خوایه بێگومان خوا زانا‌و به‌ئاگایه به‌هه‌موان) به‌ڕاستی برایان ئه‌م ئایه‌ته ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌و کافیه بۆ که‌سێک که‌ژیر بێت‌و تێبگات که خوای گه‌وره خۆی ئه‌فه‌رموێت ئێمه ئێوه‌مان له‌نێرو مێیه‌ک دروستکردوه باشه خۆی نه‌یفه‌رمو ئێوه‌مان له مه‌یمونێک دروستکردوه یان هێنابێته بون باشه من پێتان ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر مرۆڤێک که ژیرترین بونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌مینه بابه گه‌ره‌ی مه‌یمون بێت‌و قۆناخ به‌قۆناخ گه‌شه‌ی کردبێت تابۆته ئه‌م مرۆڤه زیره‌که‌ی ئێستا بۆ ته‌نیا جارێک له قورئان باسی نه‌کراوه بۆخوای گه‌وره جارێک ئاماژه‌ی پێنه‌کردوه باشه خۆ ئه‌مه‌باسێکی گه‌وره‌یه پێویست بوو خوای گه‌وره بۆ مرۆڤه‌کانی ڕونکردبایه‌وه باسیکردبا بۆ فه‌رموده‌یه‌ک له‌م باره‌وه نیه له‌کاتێکا خوای گه‌وره له‌سه‌ر شتی زۆربچوکتری باس کردوه چۆنه ئه‌م باسه گرنگه‌ی باس نه‌کردوه باشه خوای گه‌وره خۆی ئه‌فه‌رموێت (ولقد کرمنا بنی أدم) سوێند بێت ئێمه ڕێزمان له به‌نی ئاده‌م گرتوه که ئێمه‌ی له مرۆڤێکی ژیر‌و ئاقڵ به‌رهه‌م هێناوه بابه گه‌ره‌مان مرۆڤه که‌چی مرۆڤه‌کان خۆیان ئه‌م رێزه‌ی خۆیان ناهێڵنو خۆیان بچوک ئه‌که‌نه‌وه خۆیان ئه‌که‌ن به نه‌وه‌ی مه‌یمونێکی بێ ژیری‌و بێهه‌ست بێ ئاقڵ.!!
خوای گه‌وره خۆی ئه‌فه‌رموێت { ۆإِژْ قَاڵ رَبُّكَ لِلْمَڵائِكَەِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی الْأَرْچِ خَلِیفَەً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِیهَا مَنْ یُفْسِدُ فِیهَا ۆێسْفِكُ الدِّمَا‌وَ ۆنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ۆنُقَدِّسُ ڵكَ قَاڵ إِنِّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُونَ (30) ۆعَلَّمَ ێ‌َدَمَ الْأَسْمَا‌وَ كُلَّهَا پُمَّ عَرَچَهُمْ عَڵی الْمَڵائِكَەِ فَقَاڵ أَنْبِئُونِی بِأَسْمَا‌وِ هَۆُڵا‌وِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِینَ (31) } سورە البقرە
(واته ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) باسی ئه‌وه بكه له دێرین زه‌ماندا) په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی وت: به‌ڕاستی من ده‌مه‌وێت له زه‌ویدا جێنشینێك دابنێم (بۆ ئاوه‌دانی و دینداری)، فریشته‌كان وتیان: ئایا كه‌سێكی تیادا ده‌كه‌یته جێ‌نشین كه خراپه‌و تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئه‌نجام بدات؟! له‌كاتێكدا ئێمه ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشت ده‌كه‌ین و قه‌درو ڕێزی تۆ چاك ده‌زانین و به‌دوورت ده‌گرین له‌و شتانه‌ی شایسته‌ی تۆ نین، (له‌وه‌ڵامیاندا) خوا فه‌رمووی: بێگومان ئه‌وه‌ی ئێوه نایزانن من ده‌یزانم.) ئـایا ئه‌مه بڵگه‌یه نیه که مرۆڤ یه‌که‌م جێنشینه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌مه به‌ڵگه‌نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئێمه هه‌مومان له‌ئاده‌مین ته‌نانه‌ت حه‌واش که هه‌ر له‌وبوه سه‌لامی خوایان لێبێت ئاده‌میش له‌خۆڵ به‌ڕاستی ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی شتێک به‌ناوی بیردۆزی په‌ره‌سندن بونی نیه‌و به‌ڵکو ته‌نیا هه‌ڵبه‌ستراو شتێکی بێمانیه تاکه ئامانجیشی دژایه‌تی کردنی دینه ..باشه بۆ پێش ئه‌م بیردۆزه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م سه‌رده‌مانی رابردو هیچ که‌سێک باسی ئه‌مه‌ی نه‌کردوه له‌هه‌مو گه‌لو ئاینه‌کانی پێشترباسی ئه‌م بیردۆزه نه‌کراوه هه‌ر باسی ئاده‌مو حه‌وا بوه‌و ئه‌گه‌ر باوڕیشیان به‌خوا نه‌بوبێت به‌ڵام نکۆڵیان له‌بونی (ئاده‌مو حه‌وا) سه‌لامی خوایان لێبێت نه‌کردوه یان بابه‌ته‌که ته‌نیا پێێ نکۆڵیکردن له‌دینه،!!
ڕه‌ت دانه‌وه‌ی (بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن) به‌شێوه‌ی زانستی سه‌رده‌م
ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک لێکۆلینه‌وه‌ی گرنگ‌و زانستیانه‌ن که زانایان‌و ده‌زگاکانی زانس هه‌ڵساون به‌ڵێکۆلینه‌وه له‌جیناتی خانه‌کانی مرۆڤ بۆئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێت خانه‌کانی مرۆڤ ئه‌چیته‌وه سه‌رچی.
چەند ساڵێك لەمەوبەر زانستی بۆماوەزانی مرۆیی human genetics هەڵسا بە لێکۆڵینەوەیەکی یەکجار مەزن و دورودرێژ و ئاڵۆز لەسەر ڕەچەڵەکی مرۆڤی زیرەك Modern human .
- بۆ مرۆڤە (نێرەکان) لە ڕێگای پشکنینی مایکرۆیی ئەنجامدرا لەسەر "کرۆمۆسۆمی Y" لە چەند شوێنێکی جیاواز بۆ ڕەگەزی نێر لە وڵاتە جیاجیاکاندا کە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی هەموو مرۆڤە نێرەکانی سەر زەوی ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ یەك باوك . واتە درەختی وای کرۆمۆسۆمی هەموو نێرەکان ڕەگەکەی یەك کەسە ئەویش (باوکه ئاده‌مه)
" Y-chromosomal Adam (Y-MRCA)"
واتە : Y کرۆمۆسۆم ئادەم
ئەمانەش لینکی سایتی سکای نیوز و ویکیپیدیا وه‌ک بـه‌ڵگه‌ی باوڕپێکرو ئه‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن
http://www.sci-news.com/…/science-y-chromosomal-adam-01709.…
---------------------------------------------------------------
http://en.wikipedia.org/wiki/Y-chromosomal_Adam
هەروەها لە بەرامبەریشدا بۆ دۆزینەوەی ڕەچەڵەك و بنەڕەتی مرۆڤە (مێـیەکان)ی سەر زەوی پشکنین و لێكۆڵینەوە ئەنجامدرا لە هێڵەکانی مایتۆکۆندریای خانەی ئافرەتان کە ئەمەش لە شوێنی جیاجیا لە وڵاتەکان ئەنجامدرا وە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڕەچەڵەکی هەموو مرۆڤە مێـیەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە سەر یەك کەس،
واتە درەختی مایتۆکۆندریای حەوای هەموو مێیـەکان ڕەگەکەی یەك ئافرەتە ئەویش :
" Mitochondrial Eve "
واتە : مایتۆکۆندریای ئیڤ یان مایتۆکۆندریای حەوا .
- ئەمانەش لینکی سایتی ویکیپیدیا و ساینس دەیلی و جینیت کوێدوکەن وەکو بەڵگە :
http://es.wikipedia.org/wiki/Eva_mitocondrial
---------------------------------------------------------------
http://www.sciencedaily.com/releases/2010/…/100817122405.htm
---------------------------------------------------------------
http://www.gentequeeduca.org.br/…/eva-mitocondrial-nossa-ma…
بیگومان هیچ کەسێك هەتا هیچ زانایەکیش ناتوانێ ئەم دۆزینەوە گرنگە ڕەت بکاتەوە چونکە ئەمە بیردۆزێك نیە یان بیرۆکەیەك بێت وەکو ئیڤۆڵیوشن !! بەڵکو ئەمە تاقیکراوەتەوە لە تاقیگەی زانستی و بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراوە هەتا ناشیونال جیۆگرافیك کە گرینگ‌ترین و باوەڕپێکراوترین سەرچاوەی زانستیە زۆر بە جوانی باسی ئەمە دەکات و دەڵێت ڕەچەڵەکی هەموو مرۆڤەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە سەر یەك پیاو و یەك ئافرەت واتە یەك دایەن و یەك باوان :
زانست پێشکەوت و لێکۆڵینەوەی کرد و گومانی بێ دین و کافرەکانی ڕەواندەوە دەربارەی ڕەچەڵەکی مۆڤ و بۆی سەلماندین کە ئەوەی هەزاران ساڵە ئایینە ئاسمانییەکان باسی دەکەن دەربارەی ڕەچەڵەکی مرۆڤ کە ئادەم و حەوان ڕاستە و ئەمڕۆ هیچ گومانێك نەماوە کە ئێمە هەموومان نەوەی یەك دایك و یەك باوکین . نەوەك وەکو ئەوەی بێ‌دین و کافرەکان بە درێژایی مێژوو گاڵتەیان بەوە دەهات کاتێك دەمانگوت ئێمە هەموومان لە ئادەم و حەواین بەڵکو بە ئەفسانەی پێشینان ناویان دەبرد !!
کۆنترین ئێسکە پەیکەری مرۆڤ کە دۆزرابێتەوە پێی دەڵێن (ئاردی هیومان) کە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 5 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا وە ئەمە ڕێك بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن پوچەڵ دەکاتەوە چونکە بە پێێ ئەم تیۆرە دەبوایە مرۆڤ لەو کاتەدا مەیموون بوایە یان لە قۆناغی پەرەسەندن بوایە ! ئەمەر هەر بۆخۆی به‌هێزترین به‌ڵگه‌یه که ئه‌وان به‌دۆر ئه‌خاته‌وه هاورێیان ئه‌م به‌ڵگانه به‌سن بۆکه‌سێک که ژیربێتو ئه‌قڵی بخاته کار که به‌شێوه‌ی زانستی سه‌لمێنراوه که هه‌مو مرۆڤایه‌تی ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر یه‌ک مرۆڤ ئه‌ویش باوکه ئاده‌مه که‌سیش ناتوانێت نکۆڵی لێبکات مه‌گه‌ر که‌سێک نه‌یه‌وێت ڕاستیه‌کان ببینێت‌و باوریان پێبکاتو مێشکی دۆگما بکات:
سـاخته‌کاری مرۆڤی (په‌لداون Piltdown Man)
که‌له‌ساڵی 1912 که‌هه‌ڵسان به‌دروست کردنی که‌له‌ی سه‌ری مرۆڤێک که‌له‌مانه پێکهاتبو ئێسکێکی کاسه سه‌ری مرۆڤ شه‌ویلگه‌ی مه‌یمونی ئۆرانجتۆن له‌گه‌ڵ زیادکردنی ددانی مرۆڤ بۆ ئه‌م شه‌ویله‌گه ساخته‌یه هاتن ئه‌م که‌له سه‌ره ساخته‌یان هێنا گوایه ئه‌مه ئه‌لقه‌ی ونبو به‌یه‌ک گه‌یشتنی مرۆڤ‌و مه‌یمونه ئه‌م که‌له‌سه‌ره ساخته‌یه زانایانی هه‌ڵخه‌له‌تاند تا ساڵی 1949 کۆنت ئۆکی زانا هه‌ڵسا به‌تاقیکردنه‌وه‌ی فلۆر ئه‌م که‌له‌سه‌ره بۆی ده‌رکه‌وت که‌ئه‌م که‌له‌سه‌ر کۆن نیه وه‌ک پێشتر ئه‌یانوت هی 500 ملیۆن ساڵ پێش ئێستایه وه‌دوای هه‌مان زانا‌و به‌هاوکاری چه‌ند زاناێک هه‌ڵسان به‌تاقیکردنه‌وه‌ێکی زانستیانه‌تر له زانکۆی ئۆکس فۆرد به‌تیشێ ئێکس ئه‌وکات ته‌واو بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ئه‌م که‌له‌سه‌ره به‌ته‌واوی ساخته‌و ڕاست نیه له راپۆرتێک له‌ساڵی 1952 بڵاکراوه ئاشکرا کرا که‌ئه‌م که‌له‌سه‌ره هیچ نیه جگه له که‌له‌سه‌رێکی ساخته که ددانه‌کانی هی مرۆڤن شه‌ویلگه‌ی هی مه‌یمونی (ئۆرانجیه) که هی ده‌ساڵیک پێش ئێستا که ئێسکه‌که‌یان له‌گه‌ڵ گیراوه‌ی دیکرۆمایت پۆتاسیۆمی له‌سه‌ر به‌کار هێنراوه بۆئه‌وه‌ی په‌له له‌سه‌ر ئێسکه‌که دروست ببێت وای لێبکه‌ن که کۆن‌و له‌مێژینه دیاربێت ئه‌مه‌ش فێلێکیتریان بو که‌چه‌ندین ساڵبو مێشکی ئێمه‌یان پێی برد‌و له‌کاتێک هیچ شتێک به‌ناوی مرۆڤی (په‌لداون) بونی نه‌بو هه‌موی درۆی خۆیانبو.
جـیاوازیه کانی نێوان مـرۆڤو مه‌یمون.
بـێگومان جیاوازێکی زۆر هه‌یه له‌نێوان مه‌یمونو مرۆڤ هه‌م له‌ڕوی ئه‌قڵی هه‌میش جه‌سته‌ی جا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویسته که ئه‌م جیاوازیانه باسبکه‌ین به‌شێوه‌ی مه‌نتقیو زانستیانه که زانایان تا ئێستا لێی دواون ئاشکرایان کردوه
یه‌کێک له‌گه‌ره‌ترین تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی مرۆڤ قسه‌کردنه که ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ی مرۆڤ لاهیچ ئاژه‌ڵێک نیه‌و ناتوانێت لاسایشێ بکاته‌وه جگه له به‌به‌غاو توتی که‌هه‌ندێک قسه مرۆڤ لاسای ئه‌که‌نه‌وه بێگومان ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ش له‌مه‌یمونا نیه ئه‌مه خاڵێکی جیوازی نێوان مه‌یمونو مرۆڤه.
ئه‌گه‌ر سه‌یری مه‌یمون بکه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌مرۆڤ ناچێت ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌یری خانه‌کانی مه‌یمون بکات ئه‌بینێت که ته‌واو جیان له‌هی مرۆڤ له‌کاتێک خانه‌کانی مرۆڤ 46 کرۆمۆسۆم پێکهاتوه هی مه‌یمون له 48 کرۆمۆسۆم پێکهاتوه ئه‌مه‌ش پێمان ئه‌ڵێت جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان مه‌یمونو مرۆڤ.
لوتی مرۆڤ باریکه که‌چی هی گشت ئاژه‌ڵانیتر پانه ئه‌مه‌ش جیاوازیتر که مرۆڤ جیائه‌کاته‌وه له مه‌یمون هـیچ ئاژه‌ڵێک ناتونێت ته‌واو قیت بوه‌ستێت که‌ئه‌مه خاسیه‌تێکی تایبه‌تی مرۆڤه مێشک‌و که‌له‌سه‌ری مرۆڤ زۆر له‌هی مه‌یمون گه‌وره‌تره که هیچ مه‌یمونێک نیه له‌مه‌یان شان له‌شانی مرۆڤ بدات مرۆڤ ته‌نیا ده‌توانێت ده‌سته‌کانی بۆکارکردن به‌کاربێنیت ناتوانێت کار به‌پێیه‌کانی بکات که‌چی مه‌یمون هه‌ردوکی به‌کار ئه‌هێنێت پێیه‌کانیشێ به‌کار ئه‌هێنێت زۆر به‌ئاسانی
مه‌یمون پێکهاته‌ی جه‌سته‌یان جیاوزه قۆڵیان دریژه پێکهاته‌ی ددانیان جیاوازه که‌ڵبه‌یان زۆر گه‌وره‌یه به‌ڵام که‌ڵبه‌ی مرۆڤ هه‌مان قه‌باره‌ی ددانه‌کانیتری هه‌یه‌مه‌یمونی (گرۆمایان) که داریون به باوه گه‌وره‌ی مرۆڤی داناوه که‌ڵبه‌ی هه‌ر نیه شه‌ویلگه‌ی مرۆڤ گۆشه‌ی وه‌ستاوی هه‌یه که‌چی هی مه‌یمون وانیه مه‌یمون پێستێی توکنی هه‌یه به‌ڵام هی مرۆڤ ڕوته.
مرۆڤه‌کان به‌پێی ئه‌م هه‌سته‌ی خوا پێی داون ژیان ده‌گوزه‌رێنن هه‌ر که‌هاتنه سه‌ردونیاوه ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی بتوانن خۆیان ژیانیان بگوزه‌رێنن به‌ڵام مرۆڤ وانیه مرۆڤ پێویستی به ساڵانێک هه‌یه تا پێئه‌گات بتوانێت خۆی خۆی بژێنیت پێویسته فێربکرێتو په‌روه‌رده بکرێتهیچ ئاژه‌لێک خاوه‌ن بیرورای تایبه‌ت به‌خۆی نیه ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه ته‌نها هی مرۆڤه وه‌ک پێغمبه‌ر (درودی خوای لێ‌بیت) ئه‌فه‌رموێت ئه‌وه‌ی ئه‌قڵی نه‌بێت دینیشی نیه هه‌رچه‌نده هه‌مو گیاندارێک به‌حاڵو باڵیخۆی خوا ده‌په‌رستێت ئێمه مه‌به‌ستمان لاینی ئاقڵیو زانستیه.
مه‌یمون حه‌ڵال و حه‌لامی له‌سه‌ر نیه به‌ڵام مرۆڤ له‌سه‌ریتی مه‌یمون ژن ناهێنیت مه‌یمون ناتوانێت بنوسێت مه‌یمون ناتوانێت بخوێنێته‌وه مه‌یمون ناتوانێت ئه‌م کارانه بکات که مرۆڤ ئه‌یکات مه‌یمون نه‌له‌گه‌ردون ده‌گات نه راڤه‌یبکات له‌به‌رامبه‌ر هه‌وره بروسکێیه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌توانا هه‌یه ڕابکات که‌چی مرۆڤ خریکه له‌هه‌وره بروسکه کاره‌با به‌رهه‌م دێنیت مرۆڤ بیر له‌رابردو ده‌کاته‌وه خه‌یاڵی داهاتو ده‌کات هه‌ستی ده‌بزوێت به‌ڵام مه‌یمون ئه‌مانه‌ی نیه ته‌نیا ئه‌وه‌ی مه‌یمون هه‌ندێک جار لاسای مرۆڤ ئه‌کاته‌وه جوانتر له ئاژه‌ڵانیتر به‌ڵام به‌هه‌سته‌وه نیه‌و خۆشی نازانێت چی ئه‌کات .. هاورێیانی خۆشه‌ویست دڵنیابن جیاوازی مه‌یمونو مرۆڤ له‌بن نایه‌ت گه‌لێک زۆرن
ئه‌وه باسم کرد مشتێک له‌خه‌رمانێکه که سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که‌هیچ کات رێی تێناچێت (مرۆڤ له‌مه‌یمونه‌وه هاتبێت) هه‌مو به‌ڵگه ئه‌قڵیو نه‌قڵیه‌کان زانست‌و زاناکان ڕه‌تی ئه‌مه‌یان کردۆته‌وه که مرۆڤ له‌مه‌یمونه‌وه هاتبێت جگه له‌هه‌ندێک ئێسک‌و پروسک که زۆر ده‌مێکه ئه‌وانیش پوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه هیچیتر به‌ڵگه نیه که سه‌رچاوه‌ی دروستبونی مرۆڤ له‌مه‌یمونه‌وه بێت به‌ڕاستی من سه‌یرم له‌مرۆڤانێک دێت که ئه‌ڵێن بابه گه‌وره‌مان مه‌یمونه دڵنیاشـم ئه‌گه‌ر پێی بڵی وه‌ک مه‌یمونت لێت توره‌ئه‌بێت له‌وانه‌یه هه‌ڕه‌شه‌شت لێبکات که‌واته نیعمه‌ت له‌مه‌چیه که‌وا خۆت بچوک ئه‌که‌یته‌وه خۆت ئه‌هێنیته ڕێزی مه‌یمونێک که نه‌ئه‌قڵی هه‌یه نه بیرۆ هۆش له‌کاتێکا خوای گه‌وره ئه‌م هه‌مو ڕێزه‌ی لێناویتو کردویه‌تی به سه‌رداری زینده‌وه‌ران.