06/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سەرۆک وەزیرانی تورکیا: ئەنکەرە شەڕی داعش لە ناو خاکی عێراقدا ناکات
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ڕایدەگەیەنێت، ئەنکەرە شەڕی داعش لە ناو خاکی عێراقدا ناکات.
دوابەدوای سەردانەکەی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و بڵاوبوونەوە دەنگۆی بەشداری سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی ئازادکردنی شاری موسڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی (ئەحمەد داودئۆغلو) سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە لە میانی سەردانەکەیدا ڕایگەیاند: میدیاکان لێکدانەوەی ھەڵەیان بۆ وتەی بەرپرسانی سەربازی و ھەڵویستەکانی تورکیا کردووە ، چونکە ئەنکەرە ڕەزامەندی نیشان نەداوە لە عێراقدا جەنگی دژی داعش بکات.
ئۆغلو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ھاوکاریەکانی ئەنکەرە بۆ بەغداد و سوپاکەی تەنھا ھاوکاری ئیداری و لۆجستیە لەپێناو ڕووبەڕوبونەوەی چەکدارانی داعش، هەروەها تورکیا بیرۆکەی بەشداری بەکارھێنانی ھێزی سەربازی نییە بۆ کۆتایی ھێنان بە ئاڵۆزییەکانی سوریا و عێراق.