06/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی هەفتەی داهاتووی بۆ پشتگیری لەهێزە ئەمنییەكانی عێراقی تەرخانكرد
بەپێی بەیاننامەیەكی حكومەتی عێراق هەفتەی داهاتوو تایبەت دەبێت بەهەفتەی پشتگیری لەهێزە ئەمنییەكان، ئەمەش وەكو هاسۆزییەك بۆ ئەو هێزانەی، كە ئێستا ڕووبەڕووی چەكدارانی داعش دەبنەوە.
بەپێی بەیاننامەكە لەسەرجەم پارێزگاو داومودەزگا حكومییەكانو زانكۆكان مەراسیمی تایبەت بەپشتگیری لەهێزە ئەمنییەكان ئەنجامدەدرێت، چونكە ئەو هێزانە توانیویانە سەركەوتنی باش بەدەستبهنێن لەڕووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش.
لەئێستادا هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەشەڕدان لەگەڵ چەكدارانی داعش، ئەوەش لەپارێزگاكانی ئەنبارو سەڵاحەدینو نەینەوا.