06/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌باح ئه‌تروشی33 رۆژه له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه دەست بەسەرە
سه‌نته‌ری میترۆ، له به‌یاننامه‌یه‌کدا , داوا له دادگای شاری دهۆک ده‌کات به‌گوێره‌ی یاسای رۆژنامه‌نووسی هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ سه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نووس بکرێت، به که‌فاله‌ت ئازاد بکات، که‌یسه‌که‌شی له چوارچیوه‌ی کاری رۆژنامه‌نووسیدا، کاری له‌باره‌وه بکرێت، نه‌وه‌ک یاسای تیرۆر.
سه‌نته‌ری میترۆ، بۆ داکۆکی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان جه‌ختده‌کاته‌وه: لێدوانه‌کانی سه‌باح ئه‌تروشی له‌چوارچێوه‌ی قسه‌کردن و ده‌ربڕینی بیروڕادا بووه، داوا له‌داگای لێکۆڵینه‌وه‌ی دهۆک ده‌که‌ین، مادده یاساییه‌که‌ی بۆ بگۆڕن و به‌پێ یاسای کاری رۆژنامه‌نوسی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ که‌یسه‌که‌یدا بکرێت و، به‌که‌فاله‌ت ئازادبکرێت."
نێوار ئه‌تروشی "برای سه‌باح" به سه‌نته‌ری میترۆی رایگه‌یاندوه:رۆژانی دووشه‌ممه و پێنجشه‌ممان سه‌ردانی ده‌که‌ین، له‌سه‌ر داوای خۆی ئێستا له‌ژورێکی تایبه‌ت دانراوه".
ره‌خشان ئامێدی، پارێزه‌ری سه‌باح رایگه‌یاندوه:"تائێستا مادده یاساییه‌که‌ی نه‌گۆڕدراوه و هه‌ر به‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ره".
سه‌باح ئه‌تروشی رۆژنامه‌نوس، 29 کانوونی دووه‌م له‌به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی ئاسمانی "بادینان سات" به‌شداری کردووه، دووی شوباتی 2015 ده‌رباری ئه‌وقسانه‌ی که له‌به‌رنامه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌ئاسایشی دهۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت.