06/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌وجێکی عه‌شایه‌ریی بۆ عه‌شیره‌تی عوبێدی ده‌کاته‌وه
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فه‌وجێکی عه‌شایه‌ریی به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی بۆ وه‌سفی عاسی عوبێدی که‌سایه‌تییه‌کی ناوداری که‌رکوک کرده‌وه، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ڕه‌شاد-یش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هێزه‌که له عه‌ره‌بی که‌رکوک، داقوق و ڕه‌شاد دروستکراوه.
لویس فه‌ندی عوبێدی، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ره‌شاد، هاوکات ئامۆزای وه‌سفی عاسی، باس لەوە دەکات، به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق، فه‌وجێک بۆ وه‌سفی عاسی کراوه‌ته‌وه، که پێکهاتووه له عه‌ره‌بی که‌رکوک، داقوق و ڕه‌شاد، ئێستاێ له ناحیه‌ی سلێمان به‌گ له‌ئاماده باشیدان.
به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ڕه‌شاد وتیشی: چه‌کدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراقی، ڕێگای نێوان ڕه‌شاد – تکریت-یان کۆنترۆڵ کردووه، هه‌ربۆیه چه‌کدارانی داعش توانای ده‌ربازبونیان نییه