موقتەدا سەدر: سەرەڕای پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی، پێویستە چەکدارە بێ شەرمەکان وەلانێین
06/03/2015 نوسەر: bzavpress

موقتەدا سەدر: سەرەڕای پشتیوانی بۆ حەشدی شەعبی، پێویستە چەکدارە بێ شەرمەکان وەلانێین

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر وێڕای پشتیوانی لە حەشدی شەعبی کە شانبەشانی سوپای عێراق لە دژی داعش شەڕ دەکەن رایگەیاند کە دەبێ چەکدارە بێشەرمەکان لەناو هێزەکانی سوپا و پۆلیس وەلابنرێن بۆ ئەوەی قورسایی و شکۆ بگەڕێتەوە بۆ ئەم هێزانە.
 
ناوبراو، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدا بن بۆ ئەوەی بتوانرێ کۆنتڕۆڵ بکرێن.

ئەم لێدوانەی سەدر دوای ئەوە بوو کە رۆژی رابردوو ڤیدییۆیەک بڵاوکرایەوە کە پێشاندەدات ، هێزەکانی سوپای عێراق لە ناوچەیەکی پارێزگای دیالە کوڕێکی تەمەن یانزدە ساڵیی دوای دەستگیرکردن گوللباران دەکەن.