بەشی یەکەم
سەرەتایەك:
ناونیشانەکە شیتەڵ دەکەم و دەچمە ناو باسەکە راستەوخۆ..
لە زمانی عەرەبیدا ووشەی حەج لە رووی زمانەوانیەوە- واتا: گەورە ..
حەج لە رووی زاراوە- واتا : ئەو جێگا پیرۆزانەی کە حاجیان بۆی دەچن و
وەك عەرفات و موزدەلیفە و دەوری کەعبەو(طواف) سەفا ومەروە.. تاد.
یەکەم ماڵ لەسەر زەویەدا کە دروستکراوە ماڵی خوایە؛ ناوی کەعبەیە- کەعبەش واتا چوارگۆشە .. ناوەکەی لەوە وەرگیراوە..
شاری گریان – واتا مەککە .. لە بنەڕەتدا مەککە ناوی بککەیە واتا جێگای
گریان ، یان ئەو جێگاییە کە زۆر خەڵك تێدا دەگری ناوی مەککە لەوە هاتوە، بە
گوێرەی قۆناغەکان خەڵکی کردویەتی بە مەککە، خوای گەورە لە قورئاندا بە
بەککە ناوی بردوە..
( إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ)٩٦ ال عمران
بهڕاستی یهکهم خانهو ماڵ ومهنزڵگایهك که بۆ خهڵکی دانرا لهسهر
زهوی (بۆ خوا پهرستی) ئهوهیه که له مهککهدایه که هیدایهت و
ڕێنمویی بهخشه بۆ ههموو خهڵکی جیهان.
کەعبە چۆن دامەزراوە و کێ دروستی کردوە؟..
بۆ یەکەم جار کە خوای گەورە مرۆڤی دروستکردوە بۆ ئەوەی ئەرك و فەرمانیشی
بۆ دیاری بکات خوای گەورە ماڵێکی بۆ خۆی دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی ببێتە
رووگەی خەڵکی و بەندایەتی تێدابکەن، لەهەمانکاتدا هەر لەوماڵەوە خوای گەورە
دەست نیشانی ئەرکەکان دەکاتو مافەکانیشیان دابین دەکات..
ئەو کەسەی کە
کەعبەی دروست کرد باوکی هەموو مرۆڤەکانە. ئادەمە - سەلامی خوای لێبێت-
بەدوای ٤٠ ساڵی دروستکردنی ئەو مزگەوتە.. بونیادی مزگەوتێکی تری دانا
بەناوی مزگەوتی قودس، کە ناسراوە بە مەزگەوتی ئەقصا.. واتا مزگەوتێکی
دوور.. پیغەمبەری خوا ﷺ بۆی گێراوینەتەوە..
پاشان لەدوای رووداوی
لافاوەکەی نوح پێغەمبەر -سەلامی خوای لێبێت- کەعبە دەروخێت لەسەر زەویدا
بوونی وەك ماڵ نامێنێت، بەڵام بناغەکەی وەك پاشماوەیەك دەمێنیتەوە...
پێش ئەوەی باسی ئەوەبکەم کێ دروستی کردوە بۆ جاری دووەم دەمەوێت فەلسەفەی
ئەم ماڵە بزاننین واتا: حیکمەت چیە لە دروستکردنی یەکەم ماڵی خوا لەسەر
زەوەیدا..
بۆ ئەوە دروستکراوە کە یەکەم ڕووگەی خەڵکی بێت و دینداران
لەسەر یەك رووگەی کۆبکرێتەوە ڕای جیاواز لە رووی بیروباوەڕەوە لە
نێوانیاندا نەبێت و گومانیشی تێدا نیە ئاماژەیە بۆ یەکتاپەرسی خوای
موتەعال، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە معجیزەیەکی زۆر گرنگی تێدا دەبینرێت
لە ئێستادا .. کە سێ ئەندازیاری سەربازی ئەمریکی ئاشکرایان کردوە لە کاتی
هاتنیان بۆ جەنگی کەنداو.. کە بینیان لەماوەی چەند خولەکێكدا کە ئێمەی
موسڵمان پێدەڵێن: قامەت- واتا خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵسانەوە بۆ نوێژ.. لە
ماوەیەکی کەمە بۆ نوێژی فەرزێك دوو بۆ سێ ملیۆن خەڵك لە کاتی مەراسیمی
حەجدا ریز دەبن.. هەمووی ناگەتە دوو دەقیقە، ئەو ئەفسەرانە ئەوەیان دەرخست
ئەگەر لە رووی سەربازیەوە ئەم کارە ئەنجامبدەین .. ئەوا چەندین هەفتەو
مانگمان پێویستە بۆڕێکخستنی ئەو خەڵکە لەو جێگایەدا بەوشێویەی کە ریزیان
بەستوە بەشێوەی ئیدارەیکی بەهێز کە پێكهاتبێت لە ٥٠ هەزار کەس بۆ ڕیكخستنی
٣ ملیۆن لەو جێگایەدا، بەڵام لە کەعبەدا لەماوەی چەند خولەکێك دا ئەو
خەڵکە بێ چاودێریك هەمووی خێرا ریز دەبن.
بیناکردنەوی کەعبە بۆ جاری دووەم..
لەدوای ئەوەی باوکی مرۆڤایەتی بناغەی ئەو ماڵەی دامەزراند بە فەرمانی
خوای گەورە لەسەر زەوی، چونکە هەمان ماڵ وەك رووگەی فریشتەکان لە ئاسماندا
هەیە.. بە ناوی ماڵی ئاوەدان (بیت المعمور).. بۆ ئاوادان کردنەوەی و
بیناکردنەوەی ئەو ماڵە بۆ جاری دووەم کەسێکی دیکە ..ناسراو بەباوکی
پێغەمبەران.. ئیبراهیم لەگەڵ ئیسماعیلی کوڕی – سەلامی خوای گەورەیان لێبێت-
دروستیکردەوە.
ئەو چیرۆکە بە کورتی:
ئیبراهیم – سەلامی
خوالێبێت- ماندووترین پێغەمبەرە نارەحەتی زۆری بەسەردا هاتووە ، دوو
ووێستگە لە ژیانی دەگێڕمەوە بۆ ئەوەی بزانن چەندە ناهەمواری بەسەردا
هاتووە، لەگەڵ ئەو هەموو ناهەمواریەدا ئەم پێغەمبەرە خۆشەویستەمان رازییی
بوونی خۆی هەمیشە نیشانداوە، لەدوایدا خوای گەورە بۆیکردوە بە باشتر..
ووێستگەی یەکەم : خوای گەورە فەرمان ئەدات بە ئیبراهیم کە منداڵو ژنی
دووەمی ببات بۆ جێگایەك کە کەسی لێنیە، خواردنی لێنیە، ئاویشی لێنیە..!
ئەمە لە کاتێکدایە کە خێزانی یەکەم سارا خاتون ئافرەتێکی نەزۆك بووە ،
خوای گەورە بە خێزانی دووەمی هاجەرە خاتوون کوڕێکی پێدەبەخشێت بە ناوی
ئیسماعلی لەو خۆشیو شادیەدا ..ئەم پەیامە لە لایەن خوای گەورە دێتە خوارەوە
بۆ ئیبراهیم ، هەموو لاکان رازین بە فەرمانەکەو دەست بە جێ پیادەی دەکەن و
لە ناوچەی فەڵەستینەوە دەکەونە ڕێ بۆ بیابانی عەرەبستان و ناوچەکانی
مەککە ، خوای گەورە فەرماندەکات بە ئیبراهیم بە جێیان بێڵێت و بگەرێتەوە بۆ
لای سارا خاتوون لە فەڵەستین .. ئەمە لەڕاستیدا مەگەر تەنها ئیمانی
ئیبراهیم پێغەمبەر بتوانێت ئەو کارە ئەنجامبدات..!!
هۆکار و حیکمەت چیە؟.. ئیبراهیم -سەلامی خوای لێبێت- ئەم کارەی ئەنجامداو خوای گەورە بۆ داوای لێکرد؟
سەرەتا بۆ ئەوەی ئیبراهیم و ئەوانەی کە شوێنکەوتوی ئیبراهیمن ، ئەوە
بزانن کە خوای گەورە فەرمانێکی کرد.. بەدڵنیایەوە لە بەر چاکەی مرۆڤەکانەو
خزمەتە بە مرۆڤایەتی مەرج نیە راستەو خۆ بزانیت ، بەڵام لە دوایدا بۆت
دەردەکەوێت، ئەمەش موعجیزەیە هەموو فەرمانێکی خوای گەورە باشترینە بۆ مرۆڤ،
لە هەموو گرنگرتر ئەوەیە کە فەرمانی خوای گەورە بەندایەتییە ، لێکۆڵینەوە
لێی و بەدوای حیکمەت گەڕان و پرسیارو وەڵامدا نەگەرێت، بەڵکو- بە
یەقینو دڵنییا بیت لە خوای خۆت و هەرچی فەرموو بێ دوو دڵی پیادەی بکەیت..
ئەمەش پێناسەی بەندایە بۆ خوای پەروەردگار.
ئیبراهیم-سەلامی خوای
لێبێت- ئەو ژن و منداڵەی جێهێشت لەو جێگایەدا بێ کەس مێژوونوسان دەڵێن:
خواردن و ئاو تەنها بەشی چەند ڕۆژێکیان پێ بوو ..
دوای ئەوەی کە
خواردنو ئاویان نەما.. دایکی لە تاو گریانی ئیسماعیل چەند جارێك لەسەر تەپی
سەفا و ریدەکرد بۆ تەپی مەروە، ٧ جار ئەم کارەی ئەنجامدا بە هیوای ئەوەی
کەسێك ببنێت، بەڵام بی هودە گەڕاییەوە لای منداڵکەی و بینی لە ژێر
قاچەکانی ئیسماعیلی کوڕیەوە ئاوێك دەنگی قوڵپەی بەنەرمی تەیی دەکاتو
هەڵدەقوڵێت، لە خۆشیدا هاواری کرد ، زەم زەم .. واتا کۆیکەرەوە کۆیکەرەوە
لەگەڵ خۆیدا قسەی دەکرد لە خۆشیاندا هەر دەیگوت کۆیکەرەوە ئاوەکە کۆکەرەوە
واتا دەیفەرموو زەمی زەمی .. ئیتر لەو دەمەوە ئەو ئاوە لەو جێگایەدا
هەڵدەقڵێت و بە ملیۆنەها خەڵکی لێدەخواتەوە ناسراوە بە ئاوی زەم زەم.. لە
وکاتەوە ئاوەدانی دەستی پێکردۆتەوە لە جێگایەوە پاش ماوەیەك
ئیبراهیم-سەلامی خوای لێبێت- دەگەرێتەوە لایان و ئیتر بینای کەعەبە دەکەن
لە گەڵ ئیسماعلی کوڕی و بانگەوازی حەج لەو سەردەمەوە دەست پێدەکات لەو
ناوچەییەوە ..
حیکمەتی سەفاو مەروە چیە بۆ ئێمە؟
حیکمەتی
ئەوەیە کە هەر کەس لە ئەنجامی کارکردن خوای گەورە نائومێدی ناکات، هاجەرە
خاتوون جاری یەکەم کە لە تەپی سەفاو رایکرد بۆ تەپی مەروە کەسی نەدی ٧
جار ئەو کارەی کرد، بەڵام لە دوای کارکردنی و هەوڵدانی خوای گەورە نائومێدی
نەکردو دیاری پێبەخشی ئەویش ئاوی زم زم بوو.
موعجیزەوگرنگی ئاوی زم زم..
موعجیزەی ئاوی زم زم لەوەدایە کە پێکهاتەکەی لەو ناوچەیەدا شازە لە رووی
تامەوە هیچ ئاوێکی دیکە تامی ئەو ئاوەنادات تەنانەت ئەگەر بیریك
هەڵبکەنرێت پێکهاتەی تامەکەی جیاوازە، لە هەمووی گرنگتر زیاتر لە ناو
لاشەی مرۆڤدا دەمێنیتەوە مرۆڤیش لە برسێتی تێر دەکات بە خواردنەوەی ئەو
ئاوە..، لە کۆتایشدا ئاوێکی موبارەکە هەر کەس بیخواتەوە بۆ هەر مەبەستێك
بە راستگۆی دەڵێن خوای گەورە پێدەبخشێت، نمونەی ئیمامی شافعی دەهێننەوە کە
دەڵێن دایکی ئاوی زم زم داوەتە محمد کوڕی ئیدریس کە ناسراوە بە شافعی بە
نیازی ئەوەی ببێتە زانا .