مستەفای سەید قادر:  شەڕی موسڵ بابەتێكی گشتییەو دەبێت هەموو لایەك بەشداری تێدا بكەن
07/03/2015 نوسەر: bzavpress

مستەفای سەید قادر: شەڕی موسڵ بابەتێكی گشتییەو دەبێت هەموو لایەك بەشداری تێدا بكەن

ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا "مستەفای سەید قادر"  لەبارەی بەشداری هێزی پێشمەرگە، لەكۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ وتی: ئەو پرسە پرسێكی گشتییە پێویستە هێزە ئەمنییەكان عێراق‌و هاوپەیمانان‌و تەواوی لایەنەكانی دیكە بەشداری ئەو شەڕە بكەن.
 
وتیشی: بەپێی ئەو پلانەی دادەنرێت بۆ شەڕەكانی موسڵ پرسی بەشداری هێزەكانی پێشمەرگە لەكۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە یەكلادەكرێتەوە.
 
لەئێستادا وەزارەتی بەرگری عێراق‌و هێزەكانی هاوپەیمانان پلانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شاری موسڵ دادەڕێژن‌و ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە دەكەن، كە شارەكە لەمانگی شەشی ساڵی رابردووەوە لەدەست چەكدارانی داعشدایە.
 
لەبارەی مەشقپێكردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن توركیاوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد: لەچوار شوێنی جیاواز سوپای توركیا مەشق‌و راهێنان دەكەن بەهێزەكانی پێشمەرگە.