جەمیل بایك: بەر لە چەكدانانی پەكەكە پێویستە حكومەتی توركیا كێشەی كورد چارەسەربكات
07/03/2015 نوسەر: bzavpress

جەمیل بایك: بەر لە چەكدانانی پەكەكە پێویستە حكومەتی توركیا كێشەی كورد چارەسەربكات

  جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كەجەكە رایدەگەیەنێت: بەر لە چەكدانانی پەكەكە پێویستە حكومەتی توركیا كێشەی كورد چارەسەربكات.

هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند: بەر لە جێبەجێكردنی هەنگاوەكانی چەكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان، دەبێت ئێمە و ئەنكەرە لەسەر چەند خاڵێك و مەرجێك رێكبكەوین بۆ راگرتنی شەڕ لەنێوان هەردوولا.

وتیشی: ئێمە وەك پەكەكە چەندین هەنگاومان لەوپێناوەدا پێشكەش كردووە بەڵام تا ئێستا توركیا هیچ هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە نەناوە.

هاوسەرۆكی كەجەكە تەئكیدیشی لەوە كردەوە كە بەر لە دەستپێكردنی گفتۆگۆ لەبارەی چەكدانانی پەكەكە لەلایەن پەكەكەوە، پێویستە دەوڵەتی توركیا كێشەی كورد لە باكووری كوردستان چارەسەربكات.