مێژووی گەورەی یەکەم ماڵ لەشاری گریان٢
08/03/2015 نوسەر: bzavpress

مێژووی گەورەی یەکەم ماڵ لەشاری گریان٢



بەشی دووەم

نوسینی ماکوان کەریم

لە بەشی یەکەمدا ناونیشانەکەمان روونکردوە؛ نوسیمان حەج واتا گەورە و باسی یەکەم ماڵی خوامان کردو پاشان باسی شاری مەککە کرد کە لە بنەڕەتدا ناوی گریانە..

لەم باشەدا باسی هەندێك جێگای تردەکەین لەوانە عەرەفات و موزدلیفەو مینا..تاد.

عەرفات چییەو لە چیەوە هاتووە..

عەرەفات گردێکە لە نزیك شاری مەککە، بە دەوریدا شاخی سەختی رووتەڵە و پڕ بەردو خۆڵە ..

ناوی ئەم جێگایە لەوە سەرچاوەی گرتوە لە دوای جیابوونەی باوکە ئادەم و دایکە حەوا لەیەکتر لەم جێگایەدا یەکتریان بینیوەتەوە کە ناوی عەرفاتە، ناوەکەی لە تعاروفەوە سەرچاوەی گروە واتا: بەیەكگەیشتن و ناسینەوە.. هەورەها لەم جێگایەدا هەموو حاجیان دەبێت کۆببنەوە هەستێکی ناسینو یەکتر خۆشویستن لە ناو گەلانی جیهاندا دەبینرێت و دروست دەبێت، لەمەپەڕ بۆ ئەوپەڕی دوونیا لەو جێگایەدا هەموو ئەو خەڵکە تعاروف دەکەنو پارانەوە نیازەکانی خۆیان بە خوای پەروەردگاریان دەڵێن.. تا ئێوارە کە خۆر دەنیشێت هەموو خەڵکی لە وێدا دەمێنەوە دوایی بەرەوە موزدەلیفە دەکەونە ڕێ، ئەو ئێوارە ئیتر ئەوەی چووتە حەج دەبێتە حاجی.

موزدەلیفە چیە لە چییەوە سەرچاوەی گرتوە؟..

موزدەلیفە ناوچەیەکی دیکەیە لە نزیك شاری مەککەو نزیکەی ٦ کم .. دوورە لە عەرفاتەوە سەردەمی جاهیلی دەوڵەمەندەکانی قوریش بۆ حەج کردن لە سەر موزدەلیفە دەوستان ولەوێدا کۆدەبوونەوە، خەڵکی هەژارانی تر و میوانانی ماڵی خوا هەموو لەعەرەفات کۆدەبوونەوە تا پیغەمبەری خوا ﷺ هات و بێ جیاوازی رەگەزو چینایەتی هەمووی لە عرفاتدا کۆکردوە پاشان شەوێکی دانا کە لەو جێگایەدا ببێمنەوە کە ناوی موزدلەیفەیە..دەبێت لەوێدا بخەون نوێژی بەیانی بەکەنو بکەونە ڕێ بەرەوە شەیتان رەجم کردن.. ناوی موزدەلیفە لە کۆکراوەی خەڵکی مردووە هاتوە، ئەو شەوەی کە گەر بەچاوێکی سەرنجەوە تەماشای ئەو خەڵکە بکەیت هەمووی بڵاو بوونەتەوە ماندوون و بە ئیحرامەوە خەوتوون ، وا دەبینیت هەمووی مردوە لەم جێگایەدا کۆکراونەتەوە..!! یاخود دەڵێن کۆبوونەوەی ئادەمو حەوا بووە لەو جێگایەوە خانەوادەیان پێکهێناوەتەوە، خوای گەورە باسی ئەو جێگاییە کردەوە لە قورئاندا بە (المشعر الحرام) کە زانیان دەڵێن مەبەست پێی هەموو موزدەلیفەیە نەك مزگەوتە کە لەوێدا مزگەوتێکی لێە مرۆڤ بچێتە ناوی دوورکعات نوێژی سوننەت بکات، یاخود ئەگەر فریابکەوێت نوێژی عیشاو مەغریب بە "جەمعو تەئخیر" لەوێدا بکەیت..ئەو شەوە هەموو حاجیان لەوێدا دەمێننەوە تا نوێژی بەیانی و بۆ بەیانی دەکەونە ڕێ بەرەوە شەیتان رەجم کردن و لەوێدا ٦٣ یان ٨٤ بەرد بچوك لە نێوانی پاقلەو نۆکدا هەڵدەگرنەوە بۆ رەجمکردنی شەیتان ، رەجم کردنی سێ شەیتانە وەك کورد وایپێدەڵێت ، بەڵام لە بنەڕەتدا ناوی (الجمار الثلاث).. تا دوو رۆژ یان سێ رۆژ ئەوکارە ئەنجامی ئەدەیت و رۆژانە دەگرێیتەوە بۆ بۆ ئەو جێگاییە کە لێینشتەجێ بوویت بەناوی مینا.

رەجم کردنی شەیتان چیەو لە چییەوە سەرچاوەی گرتوە؟..

ئەم جێگاییە لە شوێنکدایە کە پێدەوتریت عەقبە، واتا ئەو جێگاییە کە پێغەمبەری خوا ﷺ
لەگەڵ ئەنصاردا لەوێدا کۆبووییەوە شەیتان ئەمەی زۆر پێناخۆش بوو هیچ کەس لە قورەیش ئاگایان لەم کۆبوونەوەیە نەبوو ، کە شەیتان بەمەی زانی لەسەر تەپۆڵکەیەکەوە هاواری کرد ، فریای محمد بکەون ..ئەگەر نا قورەیش لەناوتان دەبات! ، هەڵەبەت لە ریواتەکاندا هاتووە بە ناوی "موزمیم" پێغەمبەری ﷺ ناوزەدکردوە ئیتر پێغەمبەر لەوێدا بەرد بارانی کرد و بۆ ئەوەی ئەو کۆبونوەیە ئاشکرا نەکاتو شەیتان رایکرد.

رایویەتی مێژوو ترمان هەیەلەسەر ئەو باسە ئەویش دەڵێن: ئەوکاتەیە کە شەیتان وویستویەتی ئیبراهیم و ئیسماعیلی لە فەرمانی خوای پەشیمان بکاتەوە، ئیبراهیم- سەلامی خوای لێبێت- لەو جێگایەدا بەردبارانی کردوە..

ریوایەتێکی مێژووی دیکەمان هەیە دەڵێت: شەیتان زۆری پێناخۆشە کە خانەوادە دروست دەبێت هەمیشە شەیتان حەزی بە هەڵەوەشاندنی خێزانە، بۆیە کە ئادەم و حەوا بەیەك گەیشتنەوە، وویستی دیسانەوە وەسوەسەیان بۆ دروست بکاتو ئادەم شەیتانی دایە بەربەرد.
بۆیە حاجیانیش دەرۆن بەردبارانی شەیتان دەکەنو، پەیمان نوێ دەکەنەوە کە نێوانیان لەگەڵ شەیتان تێك چووە.. خۆیان ساغ کردۆتەوە بۆ پەروەردگاریان، جا شەیتا جۆری زۆرە لە ئێستادا، واتا نەفی هەموو شەیتانەکان دەکەیت لە پێناوی پەرەوەردگاردا، ئیتر دوای رەجمکردنی شەیتان دەگرێتەوە بۆ پشووی خۆت لە مینا.

مینا چییەو لە کوێوە سەرچاوەی گرتوە؟..

مینا واتاو مەدولاتی زۆری هەیە ، چونکە دەکرێت ناو بێت یان کردار بێت یان ئاوەڵ ناوبێت، یان ئاوەڵ فرمانبێت.. وەهەروەها ، بەڵام لەبنەڕەتدا واتای ئاواتپێخواستنە، ئەم جێگاییە لادێیەکی بچوك بووە لەنزیك شاری مککە، کە لە ئێستادا بوونی نەماوە هەمووی جێگا چادری ئەو کۆمپانیانەیە کەخەڵکی دەبەن بۆ حەج و جێگایی پشوو حەوانەوەی حاجیانە سێ رۆژ یاخود چوار رۆژ لەو جێگایەدا دەمێنەوە ، دەڕۆن بۆ شەیتان رەجم کردن رۆژانە، لەم جێگایەدا مرۆڤ دەبێت دڵ خۆشبێت و تەنانەت نوێژی سونەتیش ناکرێت ، نوێژەکان بە قەسرو جەمع دەکرێت، جێگای یاری و گاڵەتەو گەپ و قسەی خۆش و حەوانەوەیە هاوەڵان و پێغەمبەری خوا ﷺ لەم جێگایەدا قسەی خۆشو یارو بە خۆشی ئەو چوارۆژەیان بردۆتە سەر..

لەدوایدا کە ئەو سێ ڕۆژە تەواو دەبێت یاخود هەیە دوو رۆژ دەمێنیتەوە، چونکە رۆژی سێیەم سوونەتە، بەڵام دوو رۆژەکەی دیکە فەرزە کە لەو جێگایەدا بمێنیتەوە، دوای ئەوە دەگرێنەوە بۆ شاری مەکەو تەوافی "إفاضة" دەکرێت و ئیتر هیچ فەرزیك لە ئەرکان و پێداویستیەکانی حەج نامنێت و حاجیان حاجیان کردوە، خوای گەورەش بیکاتەوە بەنسیبمان و موسڵمانان بە گشتی.