09/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری پێشمەرگە ژمارەی شەهیدەكانی ئەمڕۆ ڕاگەیاند
مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی پێشڕەوییەكانی ئەمڕۆی پێشمەرگە دەكات لە كەركووك و رایدەگەیەنێت: هێزەكانی هاوپەیمانان رۆڵێكی باشیان هەبوو لە بۆردوومانكردنی بنكەكانی داعش.
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند: ئەو بەرنامەیەی داڕێژرابوو بە تەواوەتی جێبەجێكرا و هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر بە دروستی بەرنامە و پلانەكەی جێبەجێكرد، هیچ هێزێكی دیكەش بەشداری لە هێرشەكانی ئەمڕۆ بۆ سەر داعش نەكرد.
دەربارەی ژمارەی شەهیدانی شەڕەكەی ئەمڕۆ ڕاشیگەیاند: 10 پێشمەرگە لە هێرشەكانی ئەمڕۆ شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
لەبارەی بەشداری سوپای عێراق وتی: ئاستی بەرگریی داعش زۆر لاواز بووە و داوای هاوكاریشمان لە سوپای عیراق نەكردووە، بەڵام عیراق بە چەك و تەقەمەنییەكی كەم هاوكارییان كردووین.