09/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هەرێم پێشنیاری نوێ دەخاتە بەردەم بەغدا
ئەندامی لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: شاندێکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا دەکا تا لە سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە رێگای هێڵی بۆری کەرکوکەوە پێشنیاری نوێ بخاتە بەردەم بەغداد.
لەو بارەوە ئارێز عەبدوڵڵا، وتی: ئەو پێشنیارەی کە بڕیارە هەرێمی بیخاتە بەردەم بەغدا بریتیە لە هەناردەکردنی وەرزانەی نەوت لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا بە پێی یاسای بودجە کە 250 هەزار بەرمیلە لە رۆژێک دا.
ئەو ئەندامەی لێژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە هەرێمی کوردستان ئەو پێشنیارەی دەیخاتە بەردەم بەغدا بۆ ئەوەیە بەغداش ڕای خۆی لە سەر ڕابگەیێنێ هیواشی خواست چونکە هەر دو لایەن پێبەندی خۆیان بە رێکەوتنامە نەوتیەکە راگەیاندوە ئەو پلانە لە لایەن بەغداوە وەرگیردرێت.