09/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سامانە سروشتییەکان: 97% ئەو نەوتەمان ڕادەست كردوە كە لەگەڵ بەغدا لەسەری ڕێكەوتووین
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێم ٩٧% داواکارییەکانی حکومەتی عیراق بۆ ھەناردەکردنی نەوتی خاو لە رێی سۆمۆوە جێبەجێ کردووە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی وەزارەتەكە بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرای كردوە، هەرێم بەپێی یاسای بودجەی 2015 ی عێراق، پابەندی ئەو رێكەوتنە نەوتییە بوە كە لەگەڵ بەغداد ئیمزای كردوە.
وەك ئەوەی كە لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكاندا هاتوە، حكومەتی هەرێم تاكو كۆتایی مانگی شوبات، بەرێژەی 97 % ی ئەو نەوتەی رادەستی سۆمۆ كردوە، كە لەگەڵ بەغداد لەسەری رێكەوتوون.
هاوکات ئاماژه بهوهشکراوه که دهبێت بهپێی رێکهوتنهکه حکومهتی عێراق ئهو بودجهیه بنێرێت بۆ ههرێمی کوردستان کهلهسهری رێکهوتون.