10/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئێران لهناوچهکانی ماکۆ، سهڵماس و ورمێ سهربازگهی نوێ دروست دهکات
ڕژێمی ئێران لە ناوچەکانی ماکۆ، سەڵماس و ئورمیە، دەستیان کردووە بە دروستکردنی سەربازگەی نوێ.
دارودەستەی ڕژێمی ئێران لە ناوچەکانی هاوسنووری تورکیا و بە تایبەت لە هەرێمەکانی ماکۆ، سەڵماس و ئورمیەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەستیان کردوە بە دروستکردنی سەربازگەی نوێ و هێزی زیادتر ڕەوانەی ئەو ناوچانە دەکەن.
درووستکردنی سەربازگەی نوێ لە شار و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای ئورمیەش، وەکوو درێژەی ڕەوتی سەربازی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سیاسەتی ئاژاوەگێڕی و شەڕ لە دژی گەلی کور دەنرخێنرێت.