10/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
چۆن سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرین، سەرۆکی ئێمە کێیە؟
لە ماوەی ڕابوردودا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت داخو ئیسلامیەکان کاندیدێکیان هەیە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، یاخود هیچ کەسە توانای ئەوەی نیە بەرانبەر بە مەسعود بارزانی خۆی کاندید بکات، چونکە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کەسایەتیەکی بەهێزە تەنانەت ئەوانەی کە وەك ئەو عەلمانین و ماوەیەکی دوورودرێژە لە ناو خەباتی شۆرشگێری ئەم گەلەدان شەری خۆکاندیدکردنی ئەوایان پێناکرێت، نمونەی نەوشیروان مستەفا و محمدی حاجی مەحمود تەنانەت خودی تاڵەبانیش خۆی لە قەرەی ئەو شەرە نەداوە، وەك بیستومە، هەروەك عەرەب دەڵێت قالو قیلێکە کە گوایە خودی نەوشیروان مستەفاش دەڵێت، خۆم نادەم لە شەری خۆکاندیدکردنی و رکەبەری مەسعود بارزانی!.
ئەمە ئەوەندە شیکاری و لێوردبونەوەی ناوێت، چونکە ئەو هێزە لای مەسعود بارازانیە پاڵپشتی کراوە لە لایەن خەباتێکی درێژخایەن و لەمنداڵیەوە لە ناو ئەم شۆرشەدایەو پاشان باوکی پیاوێکی کاریگەرو کارایزم بووە، خاوەنی شۆرش و خەباتی خۆیانن هەر ئەمەشە وای کردوە کە عەلمانیەکانو ئیسلامیەکانیش درك بەوە بکەن، بەڵام .. دەکرێت ئیتر هەر ئەو دەستەو کۆمەڵەی بارزانیان بەردەوام بن خەڵکی تر چۆنە ئەو جێگایە بە شایتسە نەزانێت؟ ئایا تەنها خودی بارزانیە کە ئەو هەموو تایبەتمەندیانەی تێدا کۆبۆتەوە کەسی تر تێدانەبێت، بەداخەوە ئەمجارەش زۆر بەداخەوە لای ئیسلامیە ئوسوڵیەکانیش ئەمە بۆتە هاوکێشەیەکی نەگۆڕو وەك حەتمیەت باسی لێوە دەکەنەوە.. من لەگەڵ ڕێزم بۆ خەباتی دورودرێژی مەسعود بارازانی بەڵام خەڵکی شیاو هەیە لەو جێگایە وپۆستەدا خزمەت بکات، بەڵام مانای وایش نیە کاک کەمال میراودەلیەکمان لێ راست ببێتەوە لە پرێکدا بیەوێت خۆی بکات بە کوڕێك، لەگەڵ حوورمەتم بۆ ئەویش، ئەگەر خەڵکێكیش دەنگی بداتێ لەداخی بارازانی بووە وەك کاردانەویەك- نەك وەکو ئەوەی کە ئەم کەسە ناسراوە کەسێکی کەفوئە.
لێرەدا ئەوەی من دەیونسم دەیخەمە بەردەم ئێوەی خوێنەر ووتارەکەی من ئاراستەی ئیسلامیەکانی کوردستانە بە هەموو دیدو بۆچونە جیاوازەکانیان..
پێش هەموو شتێك دەمەوێت ئەوە ووێنا بکەم کە سیستەمی ئێستای هەرێم سیستەمی ئیسلامی نیە، سیستەمێکی سەرمایەداری بەپاڵشتی دیموکراسیەکی نیمچە ساختە لە نێوانی دوو دەسەڵاتی زەبەلاح دەبەش کراوە، لەونێوەندەدا ئۆپۆزسیۆنێك دەیانەوێت کارو چالاکی مەدەنی بکەن دەسەڵات لەم دوو زلهێزە وەربگرنەوە، کە من پێم وایە ئەوەی گۆڕان و ئیسلامیەکان تارادەیەك خەیاڵ پڵاوە، چونکە گۆڕان ئەشێت میراتگری یەکێتی بێت دوای تاڵەبانی ئەو شتێك بکات بە شتێك بۆ خۆی، بەڵام ئیسلامیەکان چی؟ کە تا ئێستا ڕێژەی نەگۆڕن.. پارتیش ئامادەیی ئەوەی تێدایە بۆ مانەوەی خۆی هەموو ڕێگایەك بگرێتە بەردەم و بە بەرژوەوندی گەلی کوردیشی دەزانێت، ئەمە تارادەیەك بەرچاوە، هەموو ئەوە دەزانین کە حوکومڕانی لە ئێستادا و تا ماوەیەکی دورودرێژ دەبێت پارتی بەشداری حوکومڕانی بێت دەنا زۆر ئاستەمە بێ پارتی، کەواتە دوو خاڵ دیارە خاڵی یەکەم: سیستەمەکە سیستمێکی ئیسلامی نیە، مامەڵەی ئیسلامیانە لەگەڵ ناکرێت یاسای دارولئیسلام بەسەریدا ناسەپێت، مانای وانیە من هاتبێتم خەڵکی تەکفیر بکەم- نا ئەوە ئیشی من نیە ، بەڵکو من باسی سیستەمی سیاسی هەرێم دەکەم دەمەوێت هەندێك لە ئیسلامیەکان وەك سەردەمی ئەمەوی و عەباسی مامەڵە لەگەڵ ئەو سیستەمەدا نەکەن، خاڵی دووەم: ئەوەیە ئیسلامیەکان دەبێت ببنە خاوەنی رەمزی خۆیان ئەگەر چی وەك کەمال میراودەلیش شکست بخوا دەنگ نە هێنێت، بەڵام گرنگە بوونی خۆیان ئیسپات بکەن، هەروەك مامۆستا مەلا عوسمان - رەحمەتی خوای لێبێت- کردی بۆ ئیسلامیەکان بووە رەمز، ئیسلامیەکان نەترسن لەوەی کاندیادیان هەبێت، چونکە عەلمانیەت لە ماوەی ٢٠٠ساڵ خەبات بۆ ئەوە دەکات کە رەمزی ئیسلامی ناشرین بکات، خۆ ئەگەر چەند کەسێك دروست ببێت ئەوە ئەوپەڕی سەرکەوتنە ..
لێرە پێش ئەوەی بچمە ناو باسە سەرەکیەکە دەمەوێت ئەوە بە خوێنەری موسڵمانان بڵێم ، ناکرێت لەخۆیەوە سەرۆکی ئەم حیزبانە بە وەلی ئەمرو خەلیفە بزانین، من پێم وابێت ئەمە داماوییە، ئەوە بیر تەسکی شیعەو هەندێك لە ئەکلیرۆس و ماستاو چی سوڵتانەکانن ئەم بیرەیان هەبێت، هیچ ئەرزشی نیە ئەو زاناو بانگخوازانەی لە خزمەتی سوڵتانکەندا بەکاری بێنێت، چونکە لە قیامەتدا ئێمەی موسڵمانان یەك یەك بانگ دەکرێن لای خوای موتەعال لێپرسینەموەمان لەگەڵ دەکات و لە ووردو درشت لێمان دەپرسێتەوە، کەواتە دەنگدان زۆر ترسناکە بە دەنگی تۆ یان پیاو باش یان پیاوخراب دێتە سەر کورسی دەسەڵات، کەواتە تۆی موسڵمان لە قیامەتدا بەرپرسی و لەهەمانکاتیشدا بەشداری لە تاوانەکانی ، جا بۆ ئەو هەموو تاوانە دێنیتە سەرخۆت، ئەوەی کە باسم کرد هەموو بەڵگەی قورئان و فەرمودەی لەسەرە بەدڵنیایەوە هەندێکی ئاماژە پێدەکەم بێ شەرحیات..
وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ
يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلا كَبِيرَةً إِلا أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا
وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى
مَن رَأىٰ منكم منكرًا فليغيّرْه بيدِه، فإن لم يستطع فبلسانِه، فإن لم يستطع فبقلبه، وذٰلك أضعف الإيمان
كلّكم راع و كلّكم مسؤول عن رعيّته
بە دڵنیایەوە بە هەزاران فەرمودەو ئایەتی قورئانی لەسەر ئەوە دەدوێن کە مرۆڤ فەرمان بکات بەچاکە و ڕێگربێت لە خراپە، چونکە ئەوە کەسەی کە دەچێتە دەسەڵات مەعسوم نیەو هیچی لە مرۆڤەکانی تر زیاتر نیەو هەر مرۆڤە دەبێت وەك مرۆڤ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت چونکە چاکەش دەکات و خراپەش دەکات..
لێرەدا دەشێت ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرۆکی هەرێم بۆ خۆی پیاو چاك بێت یان بۆ نمونە مەسعود بەرزانی خۆی پیاوێکی بەرێزو دەست پاك بێت، بەڵام تۆ دەنگ بە یەك کەس نادەیت واتا دەنگ بە ستافێك ئەدەیت کە بەیەکەوە حوکومڕانی دەکەن، مرۆڤ دەبێت بزانێت کێ هەڵدەبژرێت.
چۆن سەرۆکی هەرێم هەڵبژێرین
لە ئیسلامدا هەڵبژاردنی سەرۆك کارێکی زۆر گرنگەو زۆر ترسناکیشە، گرنگێکەی لەودایە کە فەرمانڕەوای دەکات و خەڵکی ژێر دەسەڵاتەکەی بە جوانیترین شێوە بەرێوە دەبات و دادپەروەری دابین دەکات و نان و ئەمان بۆ خەڵکی دەستە بەر دەکات، ترسناکە بە هۆکاری ئەوەی بەرپرسیارێتیەو لێپرسینەوەی خواو پاشان خەڵکی لەسەرە، ئیمامی غەزالی دەفەرموێت ئەوەی هەوڵی دەسەڵاتیدا ئەوا سوك دەبێت لە ناو خەڵکیدا، جا بۆ ئەوەی ئەو کەسە خۆی سوك نەکات، ناشێت ئەو خۆی سنگی بۆ بوکتێت و دەبێت خەڵکێك داوای ئەوەی لێبکەن کە ئیتر ئەو کەسە شیاوە بۆ ئەو جێگایە..
واتە- لەم بەشەدا چەند خاڵێك شیکاری لەسەر دەکەین؛ کە دەبێت سەرۆکی ئێمە چۆن بێت وکێبێت باشە .. من ڕیکلام و پیاهەڵدان بۆ کەس نەکەم، کێ شیاوە ئەو خەڵکە با هەڵێبژرێت، کاری من تەنها بەرچاو رۆشنیە.
ئەم خاڵانە وا دەکات لەو سەرۆکە کە بڕیار بدات بە ئازایانەو خەڵکی لەگەڵیدابێت، چونکە دەسەڵاتەکان لە ناو هەرێمی کوردستاندا لە نێوانی حیزبدا قۆرغ کراوە پاشانیش لە دەستی دوو میلشیای حیزبیدا کۆنترۆڵکراوە ئەوەی لەگەڵ ئەوان نەبێت ناتوانێت بڕیاری بدات ئەم سیفاتانە بەدڵناییەوە بۆ ئەوە کەسەیە سەرکردەیە کە چووە ئە جێگایە بۆ خۆی بتوانێت ناوەندی بڕیاردان بۆ خۆی دەستەبەر بکات، ئەگەر وای نەکرد هیچ نیە، ئەو دەمە دەبێتە کارتۆنێك ئەو دوو دەسەڵاتەی تر بە ئارەزوی خۆیان وەك داشی دامە دەجوڵێنن، چونکە ئەم مقام و پۆستە پیاوی ئازاو چاونەترسی دەوێت توانای کۆکردنەوەی خەڵکی هەبێت لە کەمترین ماوەدا، هەرچەندە پرسیار ئەوەیە لەوانیە خوێنەر بڵێت جا دەهێڵن خەڵکێکی وابێتە پێشەوە و بوونی هەبێت؟..
من دەڵێم ئاسانە ئەوەندە گەورە نیە پێویستی بە سازاندی زەمینەو سود وەرگرتنە لە لاسانەگی و پارسنگی ناو هێزە سیاسیەکان و هێنانی دەنگە لە لایەن لایەنەکانی تر و جوڵاندنی سۆزی خەڵکی وپرۆژەی نوێ بۆ خۆکاندید کردن، وەك نەوشیروان موستەفا لە ماوەی رابوورددا کردی، جا هەڵەبەت ئەمەی باسی دەکەم ئەو کەسە قیادەیە دەبێت توانای هەبێت، هیچ نەبێت وەك د.محمد مورسی میسر خاوەنی جورئەت و پشودرێژی بێت ، سەنگی مەحکیشی پرۆژەکەی دەبێت بۆ ئەو خەڵکە..
- دەبێت کەسێك بێت حەز بە سوڵتانیەت ودەسەڵات نەکات کەسێکی خاکی بێت پێشتریش وا ناسیبێتمان لە ناو ئەم گەل و دەسەڵاتەی خۆیدا..
بەڵگەی ئیسلامیش لەسەر ئەوەیە کەسێك سنگی کوتا بۆ دەسەڵات پێنابەخشرێت(إﻨـﺎ واﷲ ﻻ. ﻨوﻟﯽ ﻫذا اﻟﻌﻤل أﺤداﹰ ﺴﺄﻟﻪ أو أﺤداﹰ ﺤرص ﻋﻟﻴﻪ)..
دەبێت کەسێکی زاهید بێت لە دەسەڵاتەکەی خاوەنی کۆمپانیای زەبەلاح نەبێت، توانای دانی بڕیاری هەبێت..
چونکە ئەو کەسە ئازایە ، دز نیە ئەو کەسە چاوشۆر نیە کە ماڵ و سەروەت سامانی خەڵکی بەهەدەر بردبێت، بۆیە بڕیاردان خەڵکی پاك دەتوانێت بیدات، نە بۆ سەرۆکایەتی هەوڵی داوە نە ئەو کورسی دەسەڵاتەشی خۆش دەوێت، هەستی لای ئەویە کە تەنها خزمەت دەکات، ئەمە کارێکی خەیاڵی نیە باسی دەکەم ، لەناو عەلمانیەکاندا تا رادەیەك بەرچاو دەکەوێت لە هەندێك لە قیادایان ئەی بۆ ئیسلامیەکان کە هەزاران نمونەی وەك عومەری کوری خەتاب و عومەری کوڕی عەبدولعزیز و یوسفی کوڕی تاشفین و سەلاحەدین ئەیوبی و میر بدرخانی گەورە و شێخی پیران و عوبێدوڵای نەهری ..تاد لە بەردەمدان، دەتوانرێت بکرێتە مەنهەج کە پێغەمبەری خوا خۆی سەرمەشقیانە (صلی اللە علیە وسلم).
- بەرنامەی هەڵبژاردن دەبێت زۆر روون و شەفاف بێت هیچ منجە منج و چەواشەکاری تێدا نەبێت و بە ئاشکرا دینی خوای گەورە بە بەرزی ڕاگرێت..
گونجاوبێت لەگەڵ رەوشی ئێستای هەرێم و واقعیانە مامەڵەبکات، پاشان لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام هیچ دژبەیکێکیان نەبێت و پایەکانی خزمەتگوزاری و ستراتیژی نەتەوەیی تێدا روون بێت، ئەو ستافەی لەگەڵی کار دەکەن هەموو خەڵکی تقنۆکراتو دەست پاك رەمزی چاکەو تێکەڵ نەبووبن بە گەندەڵی، پاشان بەرنامەی هەڵبژاردنەکەی بتوانێت وادابرێژێت کە ئاخافتن بێت لەگەڵ ناخی لاو پیرو ژن و کچ و ئەنفال کراو کیمایاباران و شەهیدانی رزگاری خوازی کورد و دەوڵەمەند و هەژار و مەسیحی و یەزیدی و کاکەیی بە یەك چاو تەماشیان بکات جیاوازی ئەرك و ماف لە نێوانیاندا نەکات یەکسان بێت لە نێوان ئەو چینو توێژانەی کە هەرێمی کوردستانیان پیکهێناوە.
- گەلی ئێمەی کورد موسڵمانە گەلێکی پابەندە بە دینەوە، بۆیە بە ئاشکراو بێ پەردە باس لە سیستەمی ئیسلامی بکەو خەڵکی ئەو ووڵاتە بە ئیسلام جۆشو خۆرش ئەدرێت، نەك بە دیموکراسی و لیبراڵی، چونکە بە دڵنیایەوە بۆ هەموو ئیسلامیەکان و موسڵمانان دەبێت باش ئەوە بزانن کە ئەم جۆرە گوتارانە لەسەر لیبراڵیەت و دیموکراسی هیچی ئەدەبیاتی ئیسلام نیەو خۆ هەڵخڵەتاندنەو خەڵك هەڵخڵەتاندن و خوا لە خۆر رەنجاندنە.. ئەگەر سەرۆك خوایی گەورە رازی بکات خوای موتەعالیش خەڵكی بۆ رازی دەکات.
- پێویستە سەرۆك مێژوویەکی دیارو بەرچاوی هەبێت دووربووبێت لە خیانەت و جاسوسی ..
واتا هیچ کات لە سەرەتای دەست پێکی ژیانیەوە دەستی لەگەڵ داگیرکەران گرێنەدابێ و جاشیەتی بۆ کردبن و کوڕی ئەو میللەتەی دابیت بە کوشت و دەستی لە تێکدانی گوندو تەنانەت کەڵەکی ووڵاتدا هەبووبێت، یاخود هەموو تەمەنی خۆی لە ووڵاتی غەریبی بەسەر بردبێت و بە بڕوانامەی دکتۆراو ماستەرەو خۆیمان لێزیت بکاتەوە لە خۆشی خۆیدا دانیشتبێت رۆژێك لە رۆژان عارەقی نەکردبیتەوە بۆ ئەم گەلە ستەمدییدە و ساردی و گەرمی نەچێشتوە بێتە سەر حازری، تا ئێوارە خەڵکی قسە بکەن زیرەك بێت و لێزانبێت.. بەڵام کە لەگەڵ موعاناتی گەلەکەیدا نەبوو هەستی نیە بۆ مندڵانی هەتوو بێوەژن و...تاد، ئەویش دوایی سەرۆك کۆمپنیایەکی لێدەردەچێت، قسەو باس تر زۆرە لەسەر ئەم تەوەرە، بەڵام پێویست بە روونکردنەوەی زیاتر ناکات پێم وابێت تارادەیەکی باش روونە..
- هەستی کورد بوون ئینتیمای نیشتیمانی قوڵپ بدات و فورەبکات، چاوی لەسەر مەکانەتی هەرێمی کوردستان بێت، دیدو بۆچونی تورکیاو ئیمارەتی تاڵیبان و ئیخوان و..تاد لەسەر ئەوسیستەمانە دانەرشتبێت بەچاوی کوردستانیانە تەماشایی کوردستان بکات، چونکە خەڵك لەو ووڵاتەی ئێمەدا تینوی ئازادی و سەربەخۆی بوونە..
ئاماژەم بەوە کرد کە دەبێت خاوەن روئیاو بەرنامەی هەڵبژاردن بێت، ئایا کە هاتە سەر دەسەڵات و بوو بە سەرۆك چی پێشکەش بەو خەڵکە دەکات، دەبێت قسەی هەبێت لەسەر وەزارەتە سیادیەکان و دامەزراوەکان و هەروەها چی پێدەبێت بۆ کامەرانی ئەو خەڵکەی ژێر دەستی..
ئەمە بە کەسایەتیەکی شان دەچەکاو خاو خلیچك ناکرێت کەسی چەبوك و ئازاو کارایزمایی دەوێت..
کارایزما واتای چیە؟(charisma)
ئەم ووشەیە لە رووی زاراوە زمانەوانیەوە واتا هێزو توانایەك کە دەبەخشرێت بە کەسێك لە رووی خافتن و چاکردنەوەی نەخۆشی، کە تایبەت بووە بە پێغەمبەر عیسا- علیە السلام- ئەمەش لە قاموسی (وبستر) کە گەورەترین قاموسی ئەمریکیە و هاوشانی قاموسی ئۆکسفۆردی ئینگلیزی دەروات بەو شیوەیە باس لە کاریزما دەکات.
- ئەو کەسەی خۆی بۆ ئەم کارە گرنگە کاندید دەکات دەبێت کاریزما بیت توانای کۆکردنەوەی خەڵکی هەبێت لەهەمان کاتدا خاوەنی پەیمان و بەڵێنی خۆی بێت، جا ئەگەر ئەم خاڵەی تێدا نەبوو ئەوا بۆ خۆی و ئەو خەڵکەش هیلاك بکات هەر وەك ئەو کۆمەڵە دەردەچن کە خۆیان کاندید کرد بەرانبەر بە مەسعود بارزانی و پارەیەکی زۆر سەرفکراو ماندو بوونێکی زۆر و بێبەرهەم، ئەو کاندیدە ئیسلامیە دەبێت ئەگەر لە جەولەی یەکەمیدا سەرکەوتو نەبوو توانای ئەوەی هەبێت لەماوەی داهاتودا خۆی ئامادەبکاتەوە بۆ ئەو رۆڵە گەورەیە، توانای ئەوەیشی هەبێت کە ووزەو تواناکان بە گەر بخات ئەوەی هێزو توانای کوردە لە ناو هەرێمدا ئاراستەی بکات بۆ پێشکەوتن ووڵات برەودان بە تەکنەلۆجیا هانی لاو قوتابیان بدات بۆ گەیشتن بە لوتکەی پێشکەوتن و کەم کردنەوەی حەزە تەرفیهەکان لە ناو دڵ ودەرونیاندا دروستکردنی هەستی بەرپرسیاری لە ناودڵی هەموو تاکێکی کوردە..
کەواتە هەموو ئەم باسانەی کە کردمان ناکرێت کەسیکی ئیداری سەرکەوتو نەبێت، توانای ئەوەی هەبێت کە کۆنترۆڵی تەواوەتی بکات بەسەر هەموو دەزگاکانی دەوڵەتد بەتایبەت دەزگا ئەمنیەکان، لەوانەیە حیزبەکان کە دەسەڵاتایان هەیە لەمپەر بخانە رێگای، بەڵام ئەگەر ئیداری بوو توانای سەرکردەی ئەو ووڵاتەیشی هەبوو دەتوانێت لە ڕێگای کەناڵەکانەوە هەموو کارەکان بخاتە روو ئیجرائاتی یاسای لەگەڵ بکات، بۆ هەموو لێپێچینەوەیەکش شەفافانە بیخاتە بەردەم ساتافەکەی و خەڵکەکەش بە گشتی پشتیوانی دەبێت و رۆژنامەنوسانی ئازادو چاونەترس بەدەست بێنێت بۆ چاودێری و دواکاری گشتی وا لێبکات دەست کراوە بێت، کلتوری بەعس و چاوچنۆکی لەناو خەڵکیدا نەهێڵێت هەموو ئەوانەی کەیەکەم جار دڵسۆزن تەنها بۆ ئەوەیە کە زەویەك یان پۆستێك یان سودێکی ماددی و دنیاییا دەست بکەوێت کە گەیشت بە ئامانجەکەی ئیتر هەموو بیروباوەرو مەبدئێك بخاتە ژێر پێڵاوەکانی، کەواتە ئەوەیش بە دروستکردنی ئینتیمایە بۆ نیشتیمان، ئەوەی فەسادو گەندەڵە بە ئاشکرا بە خەڵکی بناسانێت، چاونەترس بێت لە کارەکانیە هەستی بەرپرسیارەتی بۆ دروست بێت..
- ئەگەر وویستی بەسەر ئەو لەمپەراندا سەربکەوێت، دەبێت ئەوە لە بەرنامەیدا بێت، بەخەڵکی رابگەینیت کە دەبێت خەڵکی ئامادە بن بۆ تەجنیدو سەربازی و میلشیاکانی یەکێتی وپارتی هەڵبوەشێنیتەوە ئینجا هەروەك پرۆژەکەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم)چۆن "ئەوس و خەزرەجی" کردەیەك و برایەتی لە نێوانیاندا دروست کردو لە هەردووکیان سوپایەکی بەهێزی پێكهێنا، هەموو تواناکانی دژی دووژمن ئاراستە دەکرد نەك ناوخۆ.
- ئەوە کەسەی کە خۆی کاندید دەکات بۆ ئەم پۆستە پێویستە خاوەنی بیرکردنەوەیەکی زۆر فراوان بێت.. بتوانێت یاری ناوچەکان وزلهێزەکان باش لێبکۆڵیتەوە و لەسەر بنەمای ئیمزاو بیروکراتی کار نەکات هەست زوو بە لێپێچینەوەی بە رووداوەکان هەبێت، بزانێت چی رووئەدات لە دوونیا و دەوروپشتی.
- ئەو سەرۆکەی کە دێت پێویستە خەڵك بەوە ناسبێتی کە حەزی بە شوراو رواێژ و بڕیاری تاكرەوی نادات و دراسەی لێوردبوونەوە هەموو لاکان دەکات لەگەڵ خەڵکی پسپۆڕ و لێزان دادەنیشێت.. ئینجا بڕیار ئەدات، نەك وەك سەرۆکەکانی ئێستا کە سەرۆك قسەی کرد واتا گەل قسەی کردوە، لە ڕاستیە وانیە، مانای وانیە سەروك دەبێت تایبەتمەندیەتی هەبێت لە هەموو شتێکدا، بەڵکو ستراتیژیەکی روونی هەیە بۆ بەرەوپێشچونی ووڵات، ئەوی تری خەڵکە خاوەن تواناکان دیکەن، مانای وانیە سەرۆك دکتۆر بێت ، ئەندازیار بێت، گۆرانی بێژبێت، پێشمەرگە بێت، نازانم هەرچی سنعاتە بزانیت وەك سەدامە نەگبەتەکەی عێراق موعمەر قەزافی و حوسنی موبارە..تاد.
- پێویستە خاوەنی بنەما سەرەتایەکانی ڕەوشت بێت، بەرەحەم بێت بەرانبەر بە هەموو خەڵك، زەریبەو گرانی لەسەر خەڵك کەم بکاتەوە، ئینتیمای بۆ هیچ ڕێکخراوێکی سیاسی نەمنێت ئەگەر پێشتر هەبووبێت بۆ ئەوەی توانای ئەوەی هەبێت بە پابەند بوونەوە بەئیسلامەوە خزمەت بکات نەك بە دمارگیری حیزبایەتیەوە ، هەستی بۆ هەژاران بجوڵێت وەك سەروەرمان پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت بە ئیبن و مسعود: من کوری ئەو ئافرەتە قوریشیەم کە ئاردمان دەخوارد(هون عليك..فانما أنا ابن امرأة من قريش تأكل القديد).
- خاڵی کۆتایی ئەوەیە دەبێت ئیسلامییەکان سەرۆکی پیاو هەڵبژێرن، پیاو ببێتە سەرۆك نەك ئافرەت، هەرگیز بیریان بەلای ئەوەدا نەڕوات سەرۆکی ئافرەت هەڵبژێرن، چونکە خاتو عائشە دایکی موسڵمانان فەرمودەکەی پێغەمەبەری بەسەردا بەسەپێت..لە ئێستا چجای ئەوەی ئافرەتی ئەم سەردەمە، فەرمودەکەی پێغەمبەرمان دەفەرموێت: هیچ کات گەلی وهۆزێك (مەبەست موسڵمانانە) سەرکەوتوو نابێت کە کارو فەرمانەکانی بداتە دەست ئافرەت.( لن يفلح قوم ولّوا أمرهم امرأة).
ئەم باسە تا دوای هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت..
ئێستا بەدوای ئەودا دەگرێن داخۆ کام لە ئیسلامیەکان جورئەتی ئەوەی ئەبێت خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکی هەریم..
لە داهاتودا باس لەوە دەکەین سەرۆکی ئیمە کێیە؟