11/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شەهرستانی باس لە پەیوەندی نێوان هەرێم و ناوەند دەکات
"حوسێن شەهرستانی" جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بۆ كاروباری ووزەو هاوكات وەزیری ئێستای خوێندنی باڵا رایگەیاندووە، كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا ڕووەو چارەسەرن، بەتایبەتی كاتێك هەرێم ڕێژەی هەناردەكردنی نەوتی لەڕێگەی سۆمۆوە بەرز كردۆتەوە.
ماڵپەری كەناڵی تەلەفزیۆنی شەرقییە لێدوانێكی كورتی شەهرستانی بڵاوكردۆتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزیری سەچاوە سروشتییەكانی هەرێم ئاماژەی بەوەدابوو ئەوان بەڕێژەی (97%) ی ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ بەغدا جێبەجێكردووە.