عەبادی‌ ونجم الدین كریم  لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی کەرکوکیان تاوتوێ کرد
11/03/2015 نوسەر: bzavpress

عەبادی‌ ونجم الدین كریم لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بارودۆخی کەرکوکیان تاوتوێ کرد


بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی پارێزگاری كەركوك ،ئەمرۆ  حیدر عەبادی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق پەیوەندیەكی‌ تەلەفۆنی‌ لەگەڵ دكتۆر نجم الدین كریم پارێزگاری‌ كەركوك ئەنجام دا.

عەبادی باسی رۆڵی ئازایانەی‌ هێزی‌ پێشمەرگەی كردوە بەسەر چەكدارانی‌ داعشدا لەخۆر ئاواو باشوری‌ كەركوك.
سەرۆك وەزیرانی‌ عێراق ، پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ئیدارەن پارێزگاری كەركوك دەربری‌وە لەسەركەوتنی‌ وپتەوكردنی‌ ئاشتی‌ و پیكەوە ژیان و روبەروبونەوەی‌ بەرەنگاریەكان و پێشكەش كردنی‌ خزمەتگوزاری‌ بۆ سەرجەم نەتەوەكانی‌ كەركوك.