11/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حەیدەر سەعدی: ئاڵو گۆڕپێكردنی بەندیەکانی عێراق و ئێران دەستی پێکرد
حەیدەر سەعدی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندوە: ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ ئێران دەستیان كردوە بەوەجبەی یەكەمی ئاڵو گۆڕپێكردنی گیراوانی هەردوولا و گواستنەوەیان بۆ وڵاتەكانی خۆیان.
لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە" لەناوگیراوەكاندا كەسانی تێدایە كە بە تۆمەتی تیرۆر حكوم دراوەو ئاڵوگۆڕپێكردنەكەش بەئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی دادی هەردوو وڵاتدا بووە و لەڕێگەی بەسرەوە زیندانیەكان گواستراونەتەوە"
حەیدەر سەعدی وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق ڕاشیگەیاندوە "پرۆسەی ئاڵوگۆرَپێكردنی زیندانیانی عێراق و ئێران بەردەوام دەبێت تائەوكاتەی تەواوی زیندانیەكان بەتەواوەتی ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت"