12/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاند پۆل: به‌ڵێنی ده‌وڵه‌ت به كورد ده‌ده‌م
ڕاند پۆل، نوێنه‌ری کۆماریخوازو یەكێك له‌دیارترین كاندید بۆ پۆستی سەرۆكی ئەمەریك ئه‌مریکا لە چاوپێكەوتنەكەیدا له‌گه‌ڵ که‌نالی فاکس نیوز وتی: من هه‌نگاوی زیاتر هه‌ڵ ده‌گرم، من هێلی نوێ دیاری ده‌که‌م بۆ کوردستان وبهکوردهکان به‌ڵێنی به‌دی هێنانی وڵاتێک ئه‌ده‌م.
لەبارەی شەڕی داعش و سەركەوتن بەسەریاندا، لە چاوپێكەوتنەكەیدا پۆڵ وتویه‌تی: ئەگەر بمانەوێت چارەیەك بۆ توندڕۆیی ئیسلامی بدۆزینەوە، دەبێت سەرەتا لە ئایین تێبگەین. له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی شته‌كان تێگه‌یشتنه له دین ، هه‌زاران شهر له‌نێوان شیعه‌و سوننه‌دا روویداوه، ئیستا شهر له‌نێوان ئیسلامی توندڕه‌و ئیسلامی شارستانیه.
ڕاند پۆل وتی: بروام وایه کهیارمهتییهکانی سه‌ربازی ئه‌وروپا ده‌بێ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ راده‌ستی کورده‌کان بێت چون پێ دەچێت که‌ئه‌وان کاریگه‌رترین وگرینگترین شه‌ڕکه‌ره‌کانن.
ڕاند پۆل داوای‌کرد بۆ کورده‌کان وڵاتێک به‌دی بێت تا به‌ره‌نگاری شه‌ڕکه‌ره ڕادیکاله‌کانی داعش بن.