هەفتەی داهاتوەوە دەست دەكريت بەئاڵوگۆڕی پۆستەكان
12/03/2015 نوسەر: bzavpress

هەفتەی داهاتوەوە دەست دەكريت بەئاڵوگۆڕی پۆستەكان

دكتۆر هەڤاڵ ئەبوبەكر، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: تائێستا كۆمەڵێك هۆكار هەبوە بۆ دواكەوتنی ئاڵوگۆڕی پۆستەكان لە سلێمانی كە بەشێكیان سیاسی بوون بەهۆی ڕێكنەكەوتنی حزبەكان و بەشێكی ئیداری و یاسایی بوون كە بەخۆشحاڵیەوە لەپەڕلەمان یاسای بۆ دەرچوو ئەوەش چارەسەركرا.

ناوبراو وتیشی: ئومێد دەكەین لایەنە سیاسیەكان كاندید بۆ پۆستی بەڕێوبەری فەرمانگەو قائیمقام و بەڕێوبەری ناحیەكان پێشكەش بكەن و ئێمە ئامادەین و لەهەفتەی داهاتوەوە دەست دەكەین بەئاڵوگۆڕی پۆستەكان. 

م.خ