12/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داوادەکرێت وێنەی قاسم سولەیمانی لەعێراق نیشان نەدرێت
لیوا ڕەمەزان شەریف بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكان لەسوپای پاسداران لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئارمان كرمان لەبارەی بەشداری ڕاستەوخۆی قاسم سلێمانی لەشەڕ دژی داعش لەعێراق داوا لەدەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئێرانی بەهەموو جۆرەكانییەوە كردووە، كە چیتر وێنەی ناوبراو لەعێراق بڵاونەكەنەوە.
لیوا ڕەمەزان شەریف هۆكاری ئەو داوەیەشی بۆ پاراستنی گیانی سولەیمانی گێراوەتەوە، كە بەوتەی ئەو رەنگە ئامانجی چەند لایەنێك بێت.
هاوكات كریستۆفەر دیكی ڕۆژنامەنووس لەڕۆژنامەی دەیلی بیست دەڵێت: دەركەوتنی قاسم سلێمانی لەعێراق ئەو ڕاستیەی ئاشكراكرد، كە ئێستا ئێران حكومڕانی عێراق دەكات.
لەماوەی ڕابردوودا چەندین وێنەی قاسم سولەیمانی لەبەرەكانی شەڕ لەعێراق بڵاوبووەوە، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، وەزیری دەرەوەی سعودییە ئێرانی بەداگیركردنی عێراق تۆمەتباركرد.