17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سلێمانی:له‌ڕوداوێكی هاتووچۆدل 5 كه‌س بوونه قوربانی
له رووداوێكی هاتوچۆدا له به‌رده‌م ئه‌نده‌رپاسی شه‌هید ره‌وف به‌گ، له شه‌قامی سالمی سلێمانی "سه‌هۆڵه‌كه" دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ كه‌سیش بریندار بوون.
ئه‌مشه‌و به هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له شه‌قامی سالم و له كۆتایی ئه‌نده‌رباسی ره‌ئوف به‌گ 4 ئۆتۆمبێل پێكیاندا كێشا و به هۆیه‌وه دوو ئۆتۆمبێل كه جۆری (ئۆپڵ و پاسفینده‌ر) گڕیان گرت و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 كه‌سی تریش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی،عه‌مید محه‌مه‌د تاهیر، له شوێنی رووداوه‌كه رایگه‌یاند: " كه ڕوداوه‌كه به‌هۆی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلیێكی جۆری (پاسفینده‌ر) ه‌وه بووه‌كه‌بووه‌ته هۆی پێكدادانی چوار ئۆتۆمبێل دیكه، كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ته‌نكی به‌نزینی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان هه‌ردوو ئۆتۆمبێلی جۆره‌كانی (ئۆپڵ و پاسفینده‌ر) سووتان و ڕوداوه‌كه كه‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ژن و منداڵێك كه‌له ئۆپڵه‌كه‌دا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا، جگه‌له‌وه‌ش سێ كه‌سی دیكه بریندار بوون".
س.ع