15/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە قوتابی خۆت -یاخی-یەوە بؤ سەربازی وون ..
چرای ڕێبازی بانگەواز
چۆڕە ئاوی قوڕگی وشكی
ئێمەی تینوو!
مەرد ، سەر فراز ،
بوڕكانی سەختی بەر دوژمن..
بەیداخ هەڵگری كاروانم،
ئەی چاوانم !
چۆن ئەتوانم ؟
لە پەڕەیەكی دڕاوا
كێوی بڕوات هەڵسەنگێنم
چۆن ئەتوانم
ڕازی تەقوات بدركێنم
چۆن ئەتوانم
بێ وچانیت
دروون جوانیت
نیو چاوانی پڕ لە شەكوات
بنرخێنم ..
خونچەی پشكوتوی ناو باخی
یاخی دڵم ..
ئاوەنگی ڕوومەتی گوڵم ..
تینی ئاگردانی گڵكۆ
سڵاو لە تۆ
سڵاو ..سڵاو ..
هەزار سڵاو ..
لە بێ داریت!
هەردەم هەڵۆ.