15/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆجەلان نامەی تایبەت بۆ سەرۆك مام جەلال و سەرۆکی ھەرێم دەنێرێت
دوای ئەوەی دوێنێ وەفدێكی هەدەپە بۆ دیداری عەبدولڵا ئۆجەلان سەرۆكی دەستگیركراوی پەكەكە بەرەو دورگەی ئیمرالی بەڕێكەوتونو لەگەڵ عەبدولا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆبوونەوە.
دوای تەواوبوونی دیدارەکە (سری سورەیا ئۆندەر) وتەبێژی وەفدەکە رایگەیاند: لە نەورۆزدا ئۆجەلان ھەڵسەنگاندنی بەرفراوان دەکات و بۆچونەکانی لەبارەی ھەنگاوە پراکتییەکان دەخاتەڕوو.
(ئۆندەر) وتیشی: دیدارێکی بەرفراوانمان لەگەڵ ئۆجەلان ئەنجامداوە و بەنیازین پەیامەکەی بۆ تەواوی گەلانی تورکیا و رای گشتی بڵاوبکەینەوە کە پەیوەستە بە ھەنگاوە پراکتییەکان و ھەڵوێستە بنەڕەتییەکان کە لە بەرژەوەندی پرۆسەی ئاشتیدا دەبێت.
هەروەها وتەبێژی وەفدی ئیمراڵی ئاماژەی بەوەشدا لە رۆژانی داھاتوودا لەگەڵ سیاسەتمەدار لەیلا زانا سەردانی باشووری کوردستان دەکەن و لەگەڵ سەرۆک ماجەلال تالەبانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان زنجیرە دیدارێک ئەنجام دەدەین و نامەی ئۆجەلان دەگەیننە تاڵەبانی و بارزانی.