سه‌رۆكی توركیا : له‌ توركیا كێشه‌ی كورد بوونی نییه‌
15/03/2015 نوسەر: bzavpress

سه‌رۆكی توركیا : له‌ توركیا كێشه‌ی كورد بوونی نییه‌


له‌ لێدوانێكدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند : له‌ توركیا كێشه‌ی كورد بوونی نییه‌ و هه‌موو پێكهاته‌یه‌كی ره‌گه‌زی توركیا خاوه ن كێشه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌تی و كاری حكومه‌تیش لابردنی ئه‌و كێشانه‌یه‌. 


ئه‌م وتانه‌ی ئه‌ردۆگان دوابه‌دوای ئه‌و رێپێوانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ دێت كه‌ دوێنی له‌ شه‌قامه‌كانی جه‌زیره‌ له‌ باكوری كوردستان به‌هه‌زاران كه‌س رژانه‌ گۆڕه‌پانه‌كان و داوای ئازادكردنی عه‌بدوڵلا ئوجه‌لان یان ده‌كرد.