له گرته‌یەکی ڤیدیۆی دا "محه‌مه‌د مه‌سعه‌ری" یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی پێشوی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه ڕایگه‌یاندوه گروپی چەکداری له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دروستكراوه، داعش به‌شێكی جیانه‌بووه‌وه‌یه له‌جه‌سته‌ی حزبی به‌عس.
هاوکات له‌باره‌ی هۆكاره‌كان‌و لایه‌نه‌كانی پشت دروستبونی ئه‌و گروپه وتویه‌تی: داعش باڵێكی حزبی به‌عسه‌و ئێمه دروستمانكرد.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا " عه‌بادی" له‌باره‌ی گروپی چەکداری داعشه‌وه ڕایگه‌یاندبوو: داعش‌و حزبی به‌عس یه‌ك به‌رنامه‌ی هاوشێوه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
مه‌سعه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی گه‌نجانی به‌ڕیزه‌كانی داعشه‌وه، شوبهاندوه به‌مێگه‌لێك كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه كاریان پێده‌كرێت.
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پێشوی حزبی به‌عش وتویه‌تی:"حزبی به‌عس له‌سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تی (به‌شار ئه‌سه‌د), له‌دایك نزیكتر‌و باشتره بۆ داعش".
جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی, سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپی چەکداری داعش به‌عسین.