15/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی 27همین ساڵیادی كیمیارابانی هه‌ڵه‌بجه بلاَو ده‌كاته‌وه
به‌بۆنه‌ی 27همین ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی ڕخاوهوه ، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی كوردستان له ژ : 8 س3 / 2015 به‌یاننامه‌یه‌ك بلاَو ده‌كاته‌وه . ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ش كه كۆپیه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه بریتییه له‌مه‌ی خواره‌وه :
به‌یاننامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ بۆ یادی كیمیا بارانكردنی هه‌له‌بجه.
ئه‌مرۆ (27) سال تی ده‌په‌رێت به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری به‌عس. كه‌له‌و رۆژه‌دا هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ تاوان له‌یه‌ك ساتدا له‌ناو بران و به‌چه‌كی قهدهكراوی كیمیایی و بۆمبا باران كران و خاك و ژینگه‌و ئاسمان ی وئه‌و شاره‌یان كرده گۆرستانی به‌كۆمه‌ل . ئه‌و تاوانه نامرۆییانه‌ی رژێمی ئه‌وكات بریتی بو له‌درێژه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و نه‌ته‌وه‌و پێكهاته جیاوازه‌كان و ئازادیخوازان به‌رێوه‌یان ده‌بردو پاكتاوو كۆمه‌ڵكوژیان ئهنجامدهداو مرۆڤیان له‌ناو ده‌برد. ئه‌وتاوانه‌ی كه له مێژوودا نمونه‌ی كه‌م وێنه‌یه‌و به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و شاره‌و خهڵَكهكهی كرا. هه‌رچه‌نده زامی ئه‌و برینه‌و تاوانه به‌به‌رده‌وامی له ناخی هه‌موو مرۆڤ دۆستان و خه‌لكی هه‌له‌بجه به زیندویی ده‌مینێته‌وه‌و هه‌موو جیهان له ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانه قه‌رزاری گه‌وره‌یی ئه‌و شاره‌و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی. به‌ڵام له هه‌مانكاتدا به‌دادگایی گه‌یاندنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانه هه‌بوه وه خزمه‌تكردنی ئه‌و شاره‌و هه‌نگاوه‌كانی به پارێزگا كردنی ده‌توانن كه‌مێك له‌و ئازارانه كه‌م بكه‌نه‌وه‌و ببنه پاڵپشتیكی معنوی بۆ ئه‌و شاره‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویسته رۆژی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه ببێته رۆژی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه كراو‌و كۆمه‌ڵكوژی و به‌دادگایی گه‌یاندنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له‌و تاوانانه هه‌بوه‌و رێگری كردن له دوباره بونه‌وه‌ی له جیهان. ئه‌مساڵیش له‌كاتێكدا ئه‌و یاده به‌رز راده‌گرین ویرای ئه‌وه‌ی سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و شه‌هیدانه دادهنوینێن وه هه‌روه‌ها سڵاو بۆ گیانی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌نێرین كه پارێزگاری له ده‌سته‌كه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و رووبه‌روی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌بنه‌وه. ئه‌و گروپانه‌ی كه به‌هه‌مان جۆر‌و شێوازی رژێمی رابردوو تاوان و كۆمه‌ڵكوژی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و گه‌لان و پێكهاته‌و ئایینه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا. له‌هه‌مانكاتیشدا پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ئه‌و شاره ده‌كه‌ین بۆ بریاری به پارێزگا بونی به‌و هیوایه‌ی ئه‌و بریاره‌ش ببێته هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری ئه‌و شاره‌و سارێژ كردنی به‌شێكی برینه‌كان و كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌مه‌كانیان و شاد بونی رۆحی شه‌هیده‌كان ، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هه‌موو جۆره تاوانێك و به‌كارهێنانی چه‌كی قهدهغهكراوو و پێشلكاری یه‌ك به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و خاك و وڵات و تێكدانی ژینگه له‌هه‌ر شوینَیك بێت ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین. به‌و هیوایه‌ن ئه‌و یاده ببێته مایه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ هه‌موو جیهان و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و سه‌ركه‌وتنی هیزه‌كانی پیشمه‌رگه به‌سه‌ر تیرۆریستان و دژه مرۆڤایه‌تیه‌كان.و خزمه‌تكردنی زیاتری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پایته‌ختی ئاشتی هه‌رێمی كوردستان و هاتنه دی ئاواته‌كانیان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
15/3/2015