بەدروشمی شەهیدانی هەڵەبجە گووڵی سەروەری دەدەن لەیەخەی شەهیدانی دەستی تیرۆر 27هەمین ڤیستیڤاڵی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئه‌مڕۆ له مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام درا.
جیاواز له سالاَنی ڕابردوو ، ئه‌مساڵ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی تردا و به سه‌رپه‌رشتی چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌رپه‌رشتی كرا و به‌ڕێوه چوو .
مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی و ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و میوانانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وولاَت كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی له مۆنۆمێنتی یادگاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه چوو . له‌ناو مه‌ڕاسیمه‌كه‌ش دا ووتاری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری شه‌هیدان و قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری و میوزیك خوێنرانه‌وه .
له ووتارهكانیش جه‌خت له‌سه‌ر زوو جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دانانی پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرا و هه‌روه‌ها دانانی پلانێكی تۆكمه و به‌هێز بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ده‌وروبه‌ری ، هه‌روه‌ها به‌جینۆساید ناساندنی كه‌یسی كیمیابارن كردنی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕه‌سمی بناسرێنرێت و حكومه‌تی ناوه‌ند (بغداد) به فه‌رمی داوای لێبوردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان و هاولاَتیانی هه‌ڵه‌بجه بكات .
دوانیوهرۆش چالاكییه‌كان به‌رده‌وام بوو به دانانی تاجه گوڵینه‌ی میوانان له‌سه‌ر مه‌زاری شه‌هیدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه .
ئه‌م چالاكییانه بۆ ڕۆژانی 17 و 18 ی 3 به‌رده‌وام ده‌بن .