16/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ یه‌که‌م جاره که حکومه‌تی ڕوسیا هاتە دەنگ
له چه‌ند رۆژی رابردوودا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرایکرد که رێکخراوی چەکداری داعش چه‌کی کیمیایی له دژی پێشمه‌رگه به‌کار هێناوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ک بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له رۆژی 23ی کانونی دوه‌می رابردوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوی چه‌کداره‌کانی داعشدا گرت که بڕێک غازی کلۆری ژه‌هراوی تێدا بوو که ئه‌مه‌ش بوه به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له دژی پێشمه‌رگه.
له بلاوکراوه‌یه‌کدا که ئه‌مڕۆ 16ی ئازار بڵاویکرده‌وه، حکومه‌تی مۆسکۆ داوای‌کرد که به زوترین لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له دژی پێشمه‌رگه بکرێت، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌م جاره که حکومه‌تی ڕوسیا هه‌ڵوێستێکی له‌و باره بنوێنێت به‌تایبه‌تی که بۆ ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵه داعش ئه‌م چه‌که‌ی له دژی هاوڵاتیان له هه‌ردوو وڵاتی سوریا و عێراق به‌کارهێناوه.