17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
برایه‌كی زه‌واهیری له‌نێو خۆپیشانده‌ران له قاهیره ده‌ستگیر كرا
هێزه ئه‌منیه‌كانی میسر بڵاویانكرده‌وه، برایه‌كی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری ئه‌میری رێكخراوی قاعیده له قاهیره ده‌ستگیر كراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسی، محه‌مه‌د زه‌واهیری برای ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له‌نێو خۆپیشانده‌رانی ئیخوان موسلیمین بووه و دواتر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له ناوچه‌ی گیزه له‌نزیك شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ ده‌ستگیر كراوه.
جێی باسه، دوای له‌سه‌ركار لابردنی (محه‌مه‌د مورسی) سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر به كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی، خۆپیشاندانه‌كانی لایه‌نگرانی مورسی به‌رده‌وامه و تا ئێستا به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كان، به ده‌یان كه‌س له لایه‌نگرانی مورسی و هێزه ئه‌منیه‌كان و هاولاَتیانی سڤیل كوژراون و به هه‌زاران كه‌سی تریش بریندار بوون.