16/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕوفاتی هه‌شت شه‌هیدی كیمیاباران له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌خاك سپێردران
له ساڵیادی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا و لە مەراسیمێكدا، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ڕووفاتی هه‌شت شەهیدی كیمیابارانی شارەكە كە پێشتر لە 3 گۆڕی بە كۆمەڵدا نێژرابوون، له گۆڕستانی قلیج بەخاك سپێردران.
ئێوارەی دووشەممە 2015/3/16 ، له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی تایبه‌ت به بیست و حهوتهمین ساڵیادی كیمیابارن كردنی هه‌ڵه‌بجه ، مەراسیمێك بۆ ناشتنی ڕووفاتی هه‌شت شەهیدی كیمیاباران بەڕێوە چوو .
پەری عەزیز نووری ، سەرپەرشتیاری گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفال كراوانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2014دا، ئەم ڕووفاتانە لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجەدا لە سەر داوای كەسوكاریان دەرهێنرا بوون و پشكنینی (دی ئێن ئەی)یان بۆ كراوە، ئەمڕۆش له‌م مەراسیمهدا بەخاك سپێردران. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه ، ڕووفاته‌كان هه‌شت شەهید بوون كە دوو لەو شەهیدانە ئافرەت و ئەوانەی دیكەش پیاون كە پێشتر لە 3 گۆڕی بە كۆمەڵدا له نزیك ناحیه‌ی خوڕماڵ نێژرابوون.