ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری له‌نده‌نی به‌ریتانیا كۆشكێكی گرانبه‌های كڕیوه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه كه ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كاندا بووه‌ته خاوه‌نی سامانێكی زۆر‌و ئێستا له‌شاری له‌نده‌ن‌و له‌ناوچه‌ی (هنلی ئۆن تیمز)ی له‌نده‌ن كۆشكێكی هه‌یه كه به‌هاكه‌ی 13 ملیۆن جونه‌یهی ئه‌سته‌رلینییه (زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار).
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، ئاشتی هه‌ورامی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیادا هه‌بووه‌و له‌رێگه‌ی ناوبراوه‌وه گرێبه‌ستی گه‌وره‌ی نه‌وتی ئه‌نجامداوه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ئینرجی كۆریا).
سه‌رچاوه‌كه بڵاویكرده‌وه كه به‌هۆی به‌رتیل‌و شیرینی گرێبه‌ستی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه، مسته‌ر جۆی كۆری بریاری زیندانیكردنی دوو ساڵی بۆ ده‌رچووه، ئه‌مه‌ش پاش ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه‌وه له‌وڵاتی كۆریای باشوور.
د.ع
لینیكی هه‌واڵه‌كه:
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1261305/Iraqis-inquiry-Blair-Korean-tycoon-Oil-Minister-probed-corruption-claims.html

وێنه‌ى كۆشكه‌كه‌ى هه‌ورامي