17/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری درێژ کردنەوەی ویلایەتی سەرۆکی هەریم ناکەین
لەو بارەیەوە د.ئاسۆ مەحمود باژێرەوانی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان، رایگەیاندوە، بەئاشكرا وتوومانە لەگەڵ ھیچ یاسا شكێنییەكدا نین، درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی ھەرێم بۆ جارێكی دیكە وەك گۆڕان بەشداری تیادا ناكەین، ئەوەی لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٣دا كرا ھەڵەیەكی سیاسی و دەستوری بوو، نامانەوێت ئەوە دووبارە ببێتەوە، بۆیە لەسەر دەستی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوە ڕوونادات.
وتیشی "دەبێت لەم خولەدا پرۆژەی دەستور ھەمواربكرێتەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەئاشكرا وتوویەتی كە كاردەكەین بۆ بنیادنانی سیستمێكی پەرلەمانی لە ھەرێمی كوردستان، ئاستەنگەكانی باشترە لەپەرلەمان ببپرسرێت".