شیخ ئەنوەرئەلعوبێدی : ئومێدم نیە داعش بە گفتوگۆ پێشمەرگە دیلەکان ئازاد بكات
17/03/2015 نوسەر: bzavpress

شیخ ئەنوەرئەلعوبێدی : ئومێدم نیە داعش بە گفتوگۆ پێشمەرگە دیلەکان ئازاد بكات

شیخ ئەنوەر عاسی ئەلعوبێدی سەرۆك هۆزی ئەلعوبێد لە عێراق، لە لێدوانێکیدا دەڵێت: زانیاریم لایە چەند كەسایەتیەك و سەرۆك هۆزی عەرەبەكانی حەویجە، هەوڵی گەڕانەوەی پێشمەرگە دیلەكانی لای داعشیان داوە، بەڵام بێ سود بوە. 

وتیشی: كەسوكاری دیلەكان و چەند كەسایەتی لە برایانی كورد، پێیان وتم هەوڵی گەڕانەوەی دیلەكان بدەم، بەڵام من هەڕەشەی كوشتن و دەست بەسەركردنم لەلایەن داعشەوە لەسەرە، پەیوەندیم لەگەڵ داعش نیە.

ئاماژە بەوەش دەکات كە تەنها یەك رێگا بۆ رزگاركردنی دیلەكان هەیە، لەو بارەیەوە وتی: ئومێدم نیە داعش بە گفتوگۆ پێشمەرگەكان ئازاد بكات، تەنها یەك پلان هەیە بۆ ئازاد كردنیان كە هێرش بۆ ناوچەكان بكرێت و حەویجە كۆنترۆڵ بكرێت.

ناوبراو تەكیدی كردوە كە ئەو كەسانەی دەڵێن پێشمەرگەكان ئازاد دەكەین، ئەوانە خۆیان داعشن. چونكە داعش ئەوەی لەگەڵیان نەبێت، رێگای پێنادەن نزیكیان كەوێت لە حەویجە.