17/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
زێباری بۆ فەتلاوی: بازرگانی بە ئاییندەی عیراقییەكانەوە دەكەیت ..
دوای ئەوەی پهرلهمانتار حهنان فهتلاوی ئهندامی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراق ، سەرۆكی بزووتنەوەی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق بە شێوەیەكی گاڵتەجاڕانە وەڵامی وەزیری داراییی عێراق هوشیار زێباری ووت "ئەگەر دەگەرێیتەوە كوردستان ئەوا پارەی بلیتی فرۆكەكەت من دەیدەم"، زێباری وەڵامی فەتلاوی دەداتەوەو دەڵێت: بازرگانی بە ئاییندەی عیراقییەكانەوە دەكەیت و خاوەنی زۆرێك لە مۆڵە بازرگانییەكانی هەولێریت .
هو شیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق بوتویەتی: حەنان فەتلاوی خەریكی نانەوەی فیتنەی تاییفەگەرییەو بازرگانی بە ئاییندەی عیراقییەكان دەكات و بەوجۆرە دەیەوێت خەڵك و جەماوەر بۆ فراكسیۆنە نوێیەكەی پەیدا بكات .
زێباری دەشڵێت: داوا لە فەتلاوی دەكەم موزایەدەی سیاسی نەكات و خۆی لەو كارانە لا بدات كە سود بە نیشتیمان و هاوڵاتیان ناگەیەنێت .