مالیكی لە ئێستادا حەوت هەزار پاسەوانی هەیە
17/03/2015 نوسەر: bzavpress

مالیكی لە ئێستادا حەوت هەزار پاسەوانی هەیە

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك نوری مالیكی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق نزیكەی 7000 هەزار پاسەوانی هەیە، هەرچەندە لە ئیستادا مالیكی لەپۆستی سەرۆك وەزیران نەماوەو بووە بەجێگری سەرۆك كۆمار، بەهۆی نەمانیشی لەپۆستەكەی چەندین بەڵگەنامەی گەندەڵی لەسەر بڵاوكراوەتەوە.

 
بەپێی زانیارییەكان ئەو ژمارەی زۆرەی پاسەوانی مالیكی تائێستاش بەردەوامن لەگەڵ نوری مالیكی سەرەڕای ئەوەی نوری مالیكی لەپۆستی سەرۆكوەزیران نەماوە.
 
پێشتر مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو، كە لەڕێگەی پۆستەكەیەوە بەتەواوی دەستی بەسەر سوپادا گرتبوو، بەشێوەیەك چەند لیوایەكی تایبەت بەخۆی دامەزراندبوو.