18/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی سەرۆکی هەرێم و سەلیم جبوری
مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیو شاندێكی یاوەری كۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی رزگارکردنەوەی موسڵ و دۆسێی ئاوارەکان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و حکومەتی ئیتیحادی کراوە.
هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەروەها ڕەوشی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە پارێزگاكانی دیالە و ئەنبار و كەركووك و سەلاحەدین و نەینەوا خرایە بەر باس و قسە لەبارەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هۆزە عەرەبەكان و حەشدی شەعبی كرا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە تایبەت بووە بە تەحەدییاتی بەردەم عێراقو چۆنییەتی هاوكاریو هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەپڕۆسەی سیاسیو چاكسازیو قۆناغەكانی دوای شەڕی داعش.