19/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیس و ئاسایشی هەولێر ڕێوشوێنی توندی ئەمنی دەگرنە بەر
هێزە تەناهییەكانی هەولێر ڕایدەگەیەنن، بە بۆنەی پشووی جەژنی نەورۆزەوە رێشوێنی ئەمنیی توندیان گرتووەتە بەر، پلانڕێژییان بۆ پشووەكە كردووە و لە ئامادەباشیدان.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لیوا (عەبدولخالق تەڵعەت) ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە و لە رۆژانی نەورۆزدا رێوشوێنی توند دەگرنە بەر.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لیوا (تاریق نووری) ئاشكرای كرد، پلانەكە بەرنامەڕێژیی بۆ كراوە و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ بە وردی چاودێریی دۆخی ئەمنی دەكەن و لە هەر كارێكی نایاسایی و نائاسایی ڕێگر دەبن.
هاوكات لیوا (هێرش محەمەد) بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی دا، هێزەكانیان بە هاوكاری لەگەڵ پۆلیسی هەولێر و ئاسایش، دۆخی تەناهیی هەولێر و دەوروبەری كۆنتڕۆڵ دەكەن و بە كامێرای چاودێرییش بارەكە دەخەنە ژێر ڕكێفەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر مقەدەم (سەران لەتیف)-یش گوتی: ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لە ناوەوە و دەرەوەی شار، پارێزگاری لە هاونیشتمانیان بكەن و سەر و ماڵیان بپارێزن