19/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانی پابەندن بەڕێككەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند
نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان جەختدەكاتەوە پابەندن بەڕێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغداو داواش دەكات بەغدا بەپێی یاسای بودجەی عێراق لەگەڵ هەرێم هەڵسوكەوت بكات.
لەمیانی كۆبوونەوەیەك، نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستانو بەغدا رایگەیاندووە : هەرێم پابەندی ئەو ڕێككەوتنەیە، كە لەگەڵ بەغدا هەیەتی، بەڵام پێویستە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵی 2015دا بەغداش ئەركەكانی خۆی بەرانبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات .
نێچیرڤان بارزانی لەمیانی كۆبوونەوەیەك بەوردی تیشكی خستووەتەوە سەر بەرەكانی شەڕی هێزی پێشمەرگە دژ بەچەکدارانی داعشو ئاماژەی بەسەركەوتنو پێشڕەوییە بەردەوامەكانی پێشمەرگە كرد.
هەروەها جەختی کردەوە لەئێستادا رێككەوتنێك لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە، لەسەر پرسی بودجەو نەوتی هەرێم، كە بەپێی رێككەوتنەكە، دەبێت هەرێم رۆژانە بەنەوتی كەركوكەوە بڕی 550 هەزار بەرمیل رەوانە بكات، لەبەرانبەردا بەغدا بەڕێژەی 17%ی بودجەی گشتی عێراق بەشی هەرێم بدات، بەلام بەهۆی كێشەكانی نێوانیان لەسەر چۆنییەتی رێككەوتنەكە، تائێستا رێككەوتنەكە بەتەواوی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.