19/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەحموود عوسمان: پێویستە ھەرێم و بەغدا لەبارەی ڕێککەوتنی نێوانیان گفتوگۆیەکی جیدی بکەن
د. مەحموود عوسمان ، پێویستە ھەرێمی کوردستان کۆتا قسەی خۆی لەگەڵ بەغدادا بکات، ئەگەر ڕێک کەوتن خۆ باش، ئەگینا با کورد بڕیاری خۆی بدات.
د. مەحموود عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و، ڕاگەیاند: پێویستە ھەرێم و بەغدا لەبارەی ڕێککەوتنی نێوانیان گفتوگۆیەکی جیددی بکەن، چونکە ئەگەر بگەنە ڕێککەوتن جۆرێکە و نەگەنە ڕێککەوتن جۆرێکی دیکەیە، بۆیە ئەگەر بزانن ئەنجامی نییە، پێویستە حکوومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی ھەرێم و حزبەکان کۆ ببنەوە و بڕیارێک بدەن.
هەروەها جەختیشی کردەوە ، پێویستە ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە، ناکرێت بەو شێوەیە بمینێتەوە.
ناوبراوی ئاماژەی بەوەش کردووە، کەوا ناوەند و ھەرێم بەردەوام کێشەیان ھەیە، هەر کامەیان و بیروبۆچوونێکیان هەیە؛ کورد جۆرێک لە پرسی فیدراڵی و نەوت و پێشمەرگە دەڕوانێت و، ئەوان بە شێوازی دیکە تەماشای دەکەن؛ ئەوان لە مامەڵەدا کەم دەگرن و، ھەرێمیش هەقی خۆی بە تەواوەتی دەوێتەوە، جا ئەوە بەردەوام کێشەی لێ دەکەوێتەوە.