19/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆگان: تورکیا ڕازی نابێ بە بەکارهێنانی وشەی "جینۆساید" بۆکوشتاری ئەرمەنەکان
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: زەخت و گوشاری ئەرمەنستان لەسەر تورکیا بۆ بەفەرمی ناسینی کوشتاری ئەرمەنیەکان وەک جینۆساید گەڕان بە دوای حەقیقەت دانیە بەڵکوو هەوڵە لەپێناو وەرگرتنی ئاوانس لە تورکیا .
" ئەردۆغان" دەڵێت : ئەرمەنیەکان داواکاریە جۆربەجۆرەکانی تورکیایان بۆ بەڕێوەبردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاو لەمەڕ ڕاستی ڕوداوەکانیان بەرپەرچ داوەتەوە.
مێژونوسان پێیان وایە کە زۆرتر لە ملوێن و نیوێک ئەرمەنی لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی لەلایەن تورکە عوسمانیەکانەوە کوژراون، کارێک کە بە یەکەم جینۆسایدی سەدەی بیستەم ئەژماردەکرێت .
وتیشی، تورکیا ڕازی نابێ بە بەکارهێنانی وشەی جینۆساید بۆ ئەو کوشتارە و دەڵێ ڕێژەی ئەو قوربانیانە ئەوەندە نیە.
جەختی کردەوە کەوا، ئامانجەکەیان دەستنیشانکردنی حەقیقەت نیە بەڵکوو ئامانجیان هێرش کردنە سەر تورکیاو زیان گەیاندنە بە وڵاتەکەمان.