19/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەفدی هه‌ده‌په پێش نەورۆز سەردانی ئۆجەلانی کرد
وەفدی هه‌ده‌په پێش نه‌ورۆز سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمراڵی ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ رێبه‌ری په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجالان چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌دا، له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی ئۆجالان بۆ نه‌ورۆز گوفتوگۆ ده‌کرێت.
وەفدەکە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەو پەیامەی رێبەری پەکەکە چۆتە ئیمرالی کە بڕیارە رۆژی شەممە لە ئاھەنگی نەورۆزی شاری ئامەدی باکوری کوردستاندا پێشکەش بکرێت و تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ھەڵوێستی ئۆجالان لەسەر پرۆسەی ئاشتی کە ماوەی دوو ساڵە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی کورد بەڕێوەدەچێت.
هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان " ھەدەپە" لەمیانی وتەیەکی کە لە جولەمێرگ پێشکەشی کرد، ئومێدی خۆی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و دەسخستنی مافەکانی کوردی باکور دووپات کردەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە مانای ئاشتی تەنھا وەستانی چەکەکان نییە، بەڵکو لەھەمان کاتدا پێویستە مرۆڤ بە کو‌لتوور و زمان، باوەڕ و سەربەخۆیی خۆیەوە بژی.