نەورۆز لەنێوان ئەفسانەی و واقیع دا
20/03/2015 نوسەر: bzavpress

نەورۆز لەنێوان ئەفسانەی و واقیع دا


نەورۆز هەندێك دژایەتی دەكەن و بە حەرامی دەزانن. هەندێكیش نازانن  جەژنە یان مێژوو ئەفسانەیە یان كەڵچەر 

نەورۆز لە مێژووی كووردا وەك بۆنەیەكی فەرمی نەناسراوە، ئاخر تاكو ئێستاش لە سەنتەرە ئەكادیمی‌و زانستییەكاندا وەك بۆنەیەكی ساغكراوەی مێژوویی لەچوارچێوەی چیرۆك یاخۆ داستان یان بابەتە كانی پەخشان‌و ئەفسانە نەهاتووەتە دەرەوە، خەڵكی كورد ، تەنانەت خوێندەواری كورد نازانن نەورۆز راستی‌و رەهەندەكانی لەكام رەهەندی زانستیدا نومایان بكەن‌و بدۆزنەوە، ئەم چەمكە نازانن دەلالەتێكی مێژووییە یان سرووشتی، خەڵك نازانن نەورۆز مێژووە یان ئەفسانە، نازانن سەرەتاكەی كامەیەو بۆ هەیە، هەموو ئەمانە شتانێكن لەلای پاكستانی ‌و ئەڤغانییەك رۆشنن، ئەوان دەزانن نەورۆز بۆنەیەكەو ئەسڵ‌و فەسڵی لە میتۆلۆژیاداو لەنێو سەنتەرە ئەكادیمییەكاندا بەدیكیۆمێنت‌و بە نەخشی سەر تاتە قورەكان بۆیان سەلماوە نەورۆز چ درامایەكی جدی تایبەتكاری نەتەوەكەیانە. پاكستانیەكان‌و كشمیریەكان ‌و زۆربەی ئیتن‌و نەتەوەكانی نیمچەدوورگەی هیند‌و چین‌و ئاسیای دوور دەزانن زمانی نەورۆز چ زمانێكەو زەمانەكەی كەیە، دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو چەمك‌و چەلە حانێیەدا بكەن كە نەورۆز لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی. ئەم زانیاریانە لەسەر نەورۆز لەنێو ئێرانییەكاندا دەگاتە ترۆپكی لووتكە، چونكە ئێرانییەكان نەورۆز بە ترۆپكی حەزە سروشتیی‌و ستراكتورییەكانیان دەزانن‌و دەزانن پێناسێكی عەقڵانی بۆ  ئەو دوونیا لەیاد نەكراوەی رابردوویان بكەن. لەم ساڵانەی رابردودا نەتەوە یەكگرتووەكان لە رشتەی فەرهەنگ‌و كلتووردا دانیان نا بەبۆنەی نەورۆزدا وەك بۆنەیەكی فەرمی گەلانی ئاری كە ئێرانییەكان خاوەنی ئەو بۆنەن. لەكاتێكدا ئەم دان پێدانانە هیچ هەوڵێكی دەزگا فەرهەنگی‌و رووناكبیرییەكانی كوردی تێدا نەبینرا. كوورد ئەگەر نەتەوەیەكەو خۆی بەخاوەنی راستەقینەی نەورۆز دەزانێت بۆچی دەبێت فارسێك یان ئازەری نەژادێك ئەو بۆنەیە لە ئەدەبیات‌و كلتووری نەتەوەكەیدا بچەسپێنێت،  یاخۆ بۆ دەبێت نەورۆز كە خوێنی كورد لە نەسلیدا دەگەڕێت بەوجۆرە دەسەڵاتی سیاسی كورد مامەڵەی لەتەكدا بكات. تاوەكو ئێستا كامەیە لێكۆڵینەوەیەكی زانستی لەسەر كورداندنی نەورۆز ؟ تاوەكو ئێستا كوا مەوسوعە یەكی پرۆفیشناڵ لەسەر ئەدای زیندووكردنەوەی نەورۆز، ئەم یادەوەرییە یادكردنەوەی سروشتە هەروەك یابانییەك پی َناسەی دەكات یان  یان بۆنەیەكی ئەفساناوی وەك ئەوەی ئێرانییەك دەیباتەوە بۆ ماجەراكانی دەماوەند، ئایا نەوزرۆز ئەفسانەیە هەروەكو ئازەرێك وەك حیكایەت دەیگێرێتەوە؟یان رووداوێكی واقیعی هەروەك پشتۆنەكانی ئەڤغان ئیمانیان پێیەتی. تاوەك ئێستاش نەورۆز  لە زیهنی كورداندا ئاگرێكی ساردوو كوژاوەیە. نەورۆز تاوەكو ئێستاش لە كوردستاندا جەنگی ئایدۆلۆژیای پێدەكرێت. چونكە هەندێ كەس لەلایەكەوە خۆیان لە وشەكە لادەدەن‌و لەلایەكەوە دژایەتی دەكەن و بە حەرامی دەزانن. یاخۆ عەلمانییەكان نازانن  نەورۆز جەژنە یان مێژوو ئەفسانەیە یان كەڵچەر. زانكۆكان نازانن لەچ بەشێكدا رێگەی بكەنەوە. ئەم ئاگرە گەر وابروات بڕناكات‌و وەك نەوتەكەی كەركووك  ناتوانیین گڕەكەی بۆ خۆمان بەكاربهێنیین.