20/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو تەقینەوە حەسەكەی کردە ئامانج
ئێوارهی ئهمڕۆ لە شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان, لەدوو شوێنی جیاوازدا دوو تەقینەوە ڕویداو بەهۆیەوە چەندین كەس بونە قوربانی .
یەكەم تەقینەوەیان لە گەڕەكی موفتی شارەكە و لەدەوروبەری كاتژمێر شەشی ئێوارە ڕویداوە و دەستبەجێ پێنج كەس شەهیدبوون و چەند كەسێكیش برینداربوون .
تەقینەوەی دووەمیش لەهەمان كاتدا و لە گەڕەكێكیتردا ڕویداوە و بەهەمانشێوە چەندین كوژراو و برینداری بەدواوە بووە .
تەقینەوەكانی ئەمڕۆ لەڕێگای ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوەوە بووە و لەكاتێكدابووە كە گەنجان ی شارەكە سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگی نەورۆز بوون و لەكاتی ئاگر كردنەوەدا تەقینەوەكان ڕویانداوە .
هاوکات روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە نزیکەی 100 کەس بەهۆی دوو تەقینەوەوە لە شاری حەسەکەی خۆرئاوای کوردستان بوونە قوربانی.