ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوا له جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات، وه‌ڵامی بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌بێت.
له‌نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كردووه، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر كاره‌كانی ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بنوێنرێت.
له‌نامه‌كه‌دا هاتووه (پێویسته به‌ر به‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌ردۆگان بهێنرێت كه دژی ئازادی راده‌ربڕین ئه‌نجامی ئه‌دات، به‌تایبه‌ت ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م دومانڵی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی زه‌مان‌و هیدایه‌ت كه‌ره‌جه‌ی رۆژنامه‌نووس).
هه‌روه‌ها هاتووه (جێی دااخه ئه‌م پرسه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی ده‌ستدرێژی فراوان دژی ئازادی راده‌برین، ساڵی رابردووش چه‌ند تۆمه‌تێكی گه‌نده‌ڵی رووبه‌رووی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان كرایه‌وه، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ده‌ستگیركردنی چه‌ندان رۆژنامه‌نووس‌و به‌شێكی زۆریش له‌كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه).
له‌كۆتایی نامه‌كه‌دا هاتووه (داواكارین له‌به‌رێزت هه‌ڵوێست وه‌ربگریت‌و قسه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان بكه‌یت كه به‌رێگه‌ی ئاشتیانه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات).
د.ع